بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، بەقایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئامانجی ڕاستەقینەی ئەمریکا لە سەپاندنی سنوورداریی بەسەر دیپلۆماتکارانی ئێرانی و بنەماڵەکانیان لە نیویۆرک، پەکخستنی چالاکیی دیپلۆماسی ئێرانە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
ناوبراو زیادی کرد: هەراسانکردنی سیستماتیکی دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە لایەن حکوومەتی ئەمریکا، وایکردووە ئێران بەشداری لە چەندین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیدا نەکات کە لە دەرەوەی ئەو سنوورانەی ئەمریکا دایناوە تەنیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەنجام دراون.
بەقایی وتی: سەپاندنی ئەو سنووردارکردنە گاڵتەجاڕانەیە بەسەر جموجۆڵ و تەنانەت کڕینی ڕۆژانەی دیپلۆماتکارانی ئێرانی، نەک هەر پێشێلکارییەکی گەورەی بەڵێنەکانی ئەمریکایە بەپێی پەیمانی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵکوو ئاستێکی نوێی دوژمنایەتیی دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا بەرامبەر بە ئێرانییەکان نیشان دەدات.
Your Comment