AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣٠ ١٤:٢٣

ئۆجالان: مووسا ئانتەر بە ئێمەی کوردی وت کە لە بیری خۆمان بین

ئۆجالان: مووسا ئانتەر بە ئێمەی کوردی وت کە لە بیری خۆمان بین

عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پەیامێکدا بۆ سی و دووهەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی مووسا ئانتەر و گیان بەخت کردووانی ڕاگەیاندنی ئازاد جەخت لەسەر بەپرسیارێتی ڕۆژنامەڤانان لە ڕەوتی ڕاستبێژی و چێ کردنی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک وەبیر هێنایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ئۆجالان سیاسەتوانی زیندانی کراوی کورد بە ناردنی پەیامێک بۆ سی و دووهەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتی ڕۆژنامەڤانی مووسا ئانتەر و گیان بەختکردووانی ڕاگەیاندنی ئازاد، یاد و بیرەوەری مووسا ئانگتەری بەرز ڕاگت و ناوبراو وەکوو کەسایەتییەکی بێ هاوتا لە مێژووی بەرەنگار بوونەوەی فەرهەنگی و وێژەی کوردی وەسف کرد.

ئۆجالان لە ئەو پەیامەدا بە وەبیر هێنانەوەی یەکەم دیداری لەگەڵ مووسا ئانتەر لە دەیەکانی 1970، لە ناوبراو وەکوو کەسێک ناوی برد کە وەکوو پارتێک بە تەنیا بۆ 50 ساڵ بە نوێنەرایەتی لە کوردەکانەوە شەڕی کرد.

هەروەها ئۆجالان لە پەیامەکەیدا هێناویە: من بۆ یەکەم جار کاتێک کە تورکیا پڕ بووبوو لە نکۆڵی کردنی کورد و ئەمن هەوڵم دا لە ئەو کەشەدا بۆ یەکەم جار وشەی کورد بەکار بهێنم.

هەروەها زیادی دەکات: ئاپە مووسا لە دەیەکانی 1940 یەکەم دەنگی ناڕەزایەتی بەرز کردەوە. لەوانەیە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی تەنیا کوردێکی نیشتمانپەروەری جیدی بوو و بە تەنیا وەکوو حزبێک هەڵسوکەوتی دەکرد. ئەو هیچكات بەدوای پێکهێنانی پارتەوە نەبوو بەڵام بۆ وێژەی کوردی زۆر هەوڵی دا و هاوئاستی یاشار کەمالە کە بۆ تورکەکان هەوڵی داوە.

ئۆجالان هەروەها دەڵێتث: لە دیداری کورتمان لە ئەستەنبۆڵ ئامۆژگاریمی کرد و وتی: خۆتان بدۆزینەوە. ئێمەش هەوڵمان دا ئاوەها بکەین و هێشتاش لە هەمان ڕێگاداین.


ا

News ID 56877

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha