بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێبازە خیانەتێکە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیڕەوی ناوخۆی ئاژانسەکە.
محەممەد ئیسلامی، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ٦٩هەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: هەموو جیهان بینییان کە هێزە چەکدارە سەربەرزەکانی ئێران هەژموونی تاوانبارانیان تێکشکاند و وەڵامی توندیان بە ڕێژیم و ئەمریکا دا .
ئیسلامی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوژمنانی ئێران دەبێ بزانن کە زانست و تەکنۆلۆژیای پیشەسازی ئەتۆمی لە ئێران ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی هەیە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژەدان بەوەی کە زانستی ئەتۆمی لە ئێران بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، دەستدرێژی و تیرۆر لە ناو ناچێت، وتی: ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕژێمی زایۆنی تەنیا لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نییە، بەڵکوو هەمیشە هەوڵی تێکدانی ڕێگای دیپلۆماسی و ئاشتیی داوە.
ئیسلامی وتیشی: ئەم کردەوە دەستدرێژییە کە لە مێژووی ئاژانسدا بێ وێنەیە، دژایەتییەکی ڕوونە لەگەڵ مادەی 2 بڕگەی 4ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامە جۆراوجۆرەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆنفرانسی گشتی ئاژانس.
ئەوەشی وت کە ئەوەی ئێمە شاهیدی بووین، نەک هەر کارێکی ترسنۆکانە دژ بە ئێران، بەڵکوو هێرشکردن بوو بۆ سەر بڕشت و شەرعییەتی ئاژانس.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی کرد: سەرەڕای ئەوەش، دەستەی پارێزگاران و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەریەکەیان دوو کۆبوونەوەی نائاسایییان ئەنجامدا، بەڵام لە ئەنجامی فشاری سیاسیی ئەمریکا، نەیانتوانی هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە لە بەرامبەر ئەو تاوانانەدا بگرنەبەر، کە لە ئەنجامدا سیستەمی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و پاراستنی زیانی گەورەی بەرکەوتووە.
Your Comment