AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٤ ١١:٠٠

پزشکیان: ئیسرائیل هیچ چوارچێوە و سنوورێکی بۆ کارەکانی نییە

پزشکیان: ئیسرائیل هیچ چوارچێوە و سنوورێکی بۆ کارەکانی نییە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئیسرائیل بە ئەو شێوەیە کە دەڕواتە پێشەوە هیچ چوارچێوە و سنوورێکی بۆ کارەکانی نییە و هێرشی کردووەتە سەر زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پێش لە سەفەر ب ۆقەتەر بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی وتی: کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆ لە سەر داوای ئەمیری قەتەر لە ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت و دوێنێش وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی لەوێ بوون تا لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر کە پێچەوانەی هەموو یاسا و ڕێساکانی جیهانە، باس بکرێت و لێک بدرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیل بە ئەو ڕەوتەوە کە گرتوویەتە بەر هیچ چوارچێوە و سنوورێکی بۆ خۆی نییە و هێرشی کردووەتە سەر زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی. هێرش بۆ سەر لوبنان، سووریا، قەتەر، ئێران، یەمەن و عێراق دراوە و هێرشی کردووەتە سەریان. کەواتە هەر کارێک کە بیەوێت ئەنجامی دەدات و بەداخەوە ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی پاڵپشتی لە ئەو هێرشانە دەکەن.

News ID 56801

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha