بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ سعوود بێن عەبدولڕەحمان ئالی سانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ڕاوێژکاری بەرگریی قەتەر، هێرشی تیرۆریستیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر قەتەری، بە هێرشێکی جەنایەتکارانە زانی و وتی: ئێران ئەو ڕووداوە بە توندی ئیدانە دەکات و ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێرانیش هەر دوابەدوای ڕووداوەکە، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
سەرلەشکەر مووسەوی وتیشی: هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتی لە برایانی قەتەریی خۆی دڕدونگ نابێت، چونکە پەیوەندییەکانی دوو وڵات و دوو گەل، بەردەوام بەپێی برایەتی بووە و ئێمە گەلی قەتەر لە بەرامبەر دوژمنان و بە تایبەت دوژمنێکی وەک ڕژیمی زایۆنی کە هۆکاری سەرەکیی ئاژاوە و ناسەقامگیرییەکانی ناوچە بەتەنیا بەجێ ناهێڵین.
ناوبراو پاڵپشتیی بێبڕانەوەی ڕۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکا لە داگیرکاری و بایکوت و کۆمەڵکوژیی ڕژیمی زایۆنی لە دژی خەڵکی بێتاوانی فەلەستین و دەستدرێژیی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەی بە هۆکاری سەرەکیی ملهوڕی و دەستدرێژکارییەکانی ئیسرائیل زانی و جەختی کرد: دەوڵەت و گەل و هێزی چەکداریی قەتەر دڵنیا بن کە کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزی چەکداریمان تا کۆتایی لە پشتیان دەبێت.
Your Comment