AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢١ ١٦:٠٠

شانۆیەک بە ناوی هەڵبژاردن لە سووریا

شانۆیەک بە ناوی هەڵبژاردن لە سووریا

لە حاڵێکدا کە مێدیا ڕۆژاواییەکان لە پەڕینەوەی دیمۆکراتیک لە سووریا باس دەکەن، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتە زیات رلە ئەوەی کە نیشانەیەک لە دیمۆکراسی بێت شانۆنامەیەی سیاسی بۆ سەقامگیر کردنی دەسەڵاتی جۆلانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە پێش بینییە هەمیشەییەکانی نێئۆکانەکان ئەوەیە کە هەر کاتێک کە حکومەتێک هەمبەر ئەمریکا یان ئیسرائیل خۆڕاگری بکات، ناچار بەرەو دیمۆکراسی بە شێوەی ڕۆژاوایی دەڕوات. بەڵام ڕاستی پێچەوانەی ئەو بەڵێنانە نیشان دەدات. لە لیبیا دوای کوژرانی موعەمەر قەزافی کە جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار، مێدیا ڕۆژاواییەکان پاگەندەیان کرد لیبیا شانسی ڕاستەقینەی بۆ دیمۆکراسی هەیە. بە تێپەڕینی زیاتر لە دە ساڵ تەنانەت سەرۆک کۆماری ئەمریکاش دانی پێدانا کە دەستێوەردانی ناتۆ لە لیبیا و دەسبەردان لە ئەو وڵاتە هەڵەترین کاری سەردەمی سەرۆک کۆماریی بووە.

ئێستا سەرەی سووریایە، دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد سووریا نەک بەرەو دیمۆکراسی نەڕۆیشت، بەڵکوو بووە حکومەتێکی دەسەڵاتخوازی پاڵپشتی کراو لەلایەن ئەمریکاوە بە ڕێبەرایەت جۆلانی. لە سووریای نوێدا، توندوتیژی لە دژی کەمینەکان وەکوو عەلەوییەکان، مەسێحییەکان و درۆزییەکان بووەتە کارێکی ڕۆژانە. تا ئێستا زیاتر لە 1500 عەلەوی لەلایەن دەوڵەتەوە کوژراون و لەوانەیە ئەو ژمارەیە زیاتر ببێتەوە. هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە بەدیل گرتنی ڕەگەزی، زەواجی زۆرەملێ ژنان و پاکتاو کردنی ئێتنیکی دەکەن.

مێدیاکانی ڕۆژاوا و دروست کردنی کەسایەت لە کەسێکی جەهادی پێشوو

بەپێچەوانەی ئەو ڕاستییە تاڵە، مێدیاکانی ڕۆژاوا هەوڵ دەدەن ڕواڵەتێکی ئەرێنی لە ئەحمەد شەرع نیشان بدەن. یەکێک لە بەڵگەکان بۆ ئەوان ڕێککەوتنی 10 مارسە کە بە پێی ئەوە هێزە کوردییەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا بوونە هاوپەیمان. بەڵام ئەو ڕێککەوتنە چەندین جار لەلایەن دەوڵەتی شەرعەوە پێشێل کراوە و هێزەکانی سەر بە ئەو حکومەتە هێرشیان کردووەتە سەر هەسەدە.


هەڵبژاردنێک کە دەبێتە هۆی وەلا نانی کەمینەکان

ئەو هەڵبژاردنە جۆرێک داڕێژراوە ە کەمیەکان لە بەشداری ڕاستەقینە وەلا نراون ،ناوچەگەلێک وەکوو سوریدا، حەسەکە و ڕەققە حەشیمەتێکی کورد و درۆزیان تێدایە کە هەڵبژاردنیان تێدا ناکرێت. حکومەتیش کاتێکی دیاری کراو بۆ هەڵبژاردن دیاری نەکردووە.


ڕۆڵی دەستێوەردانانەی تورکیا، ئەمریکا و ئیسرائیل

لە باکووەوە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا بەشێک لە خاکی سووریایان داگیر کردووە و ئەمریکا و ئیسرائیلیش وادیارە لە ئەم دۆخەی سووریا ڕازین.


ئەنجام: هەڵبژاردنی سووریا، بەس شانۆیەکە

هەڵبژاردنەکانی بەردەم سووریا نە بە واتای دیمۆکراسی بەڵکوو خاڵی بەرانبەریەتی: سەقامگیر کردنی دەسەڵات یشەرع و درێژەی سەرکوتی کەمینەکان و رەزامەندی ئەکتەرە بیانییەکان

News ID 56760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha