ئاژانسی هەواڵی مێهر گرووپی نێودەوڵەتی: لە ساڵانی دوایی ئولگوویەکی دووپاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەبینرێت: گۆڕینی دانوستان بە تیرۆر و هێرش. ئیسرائیل لە پێشنیاری دیپلۆماتیک بۆ شوێنگیری و خەساردان کەڵکوەدەگرێت. لە ئەو بابەتەشدا شاباک و مۆساد ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ترامپیش پاڵپشتی دەکات.
پێنج ئولگووی کردەیی گۆڕینی دانوستان بە ئامێری تیرۆر
یەکەم، باڵێنی هێرش نەکردن بۆ سەر بەیرووت لەلایەن هوکشتاین نوێنەری ئەمریکا پاشان تیرۆری فواد شوکر لە زاحیەی باشووری کە ئیسرائیل بە بەرپرسی هێرش بۆ سەر مجدل شەمسی دەزانی.
دووهەم، پێشنیاری ئاگربڕی 21 ڕۆژە بە حزبوڵڵا: سەید حەسەن نەسروڵڵا قبووڵی کرد و بەڵام دەستبەجێ تیرۆر کرا. هێرشی ئاسمانی لە 27 ی سیپتەمبەری 2024 لە بەیرووت ڕووی دا. سەید حەسەن نەسروڵڵا تیرۆر کرا. وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی سەید حەسەن نەسروڵڵا چەند ڕۆژ پێش ڕێککەوتنی کردبوو. ئیسرائیل لە دانوستان بۆ شوێنگیری کەڵکوەدەگرێت.
سێهەم؛ ئازادی عیدان ئەلکساندری ئەمریکی. ئەو ڕووداوە بووە هۆی شوێنگیری و تیرۆری محەمەد سینوار ڕێبەری سەربازی حەماس. ئیسرائیل لە زانیاری ئازادی بارمەتەکان بۆ کردنە ئامانج کەڵکوەردەگرێت.
چوارەم، دانوستانی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی لە چەند قۆناغدا بەڕێوە چوو. بەڵام پاشان هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران ڕووی دا. لە جوونی 2025، ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی تیرۆر و هێرش لە ئێرانی دەستپێکرد. لە درێژەدا ئەمریکاش هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
پێنجەم، پێشنیاری ترامپ بە حەماس. ئەندامانی نووسینگەی سیاسی حەماس لە دۆحە کۆ بوونەوە. ئامانج گفتوگۆ سەبارەت بە ئاگربڕی پێشنیاری ترامپ بوو. هێرشی ئاسمانی ئیسرئایل ڕووی دا، خەلیل حەیە ئامانجی سەرەکی بوو، حەیە بەرپرسای باڵای حەماسە، ترامپ دوو ڕۆژ پێش هۆشداریی دا و وتی ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربڕی قبووڵ کردووە و حەماسیش ئەبێ قبووڵی بکات.
لە شرۆڤەی ئەو ئولگویەدا، ئیسرائیل وەکوو داوێک دەڕوانێتە دانوستاندا کە وشیاری لایەنی بەرانبەر کەم دەکاتەوە.
ترامپ لە ئەو ستراتیژیەدا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. ناوبراو بە لێدوانی توند وەکوو دوا هۆشداریی بە حەماس، سیگناڵی هێرش دەنێرێت و پێشنیارەکانی لەگەڵ نتانیاهۆ هاوئاهەنگ دەکات.
دانوستان بە اوی ڕەمزی تیرۆرەوە گۆڕدراوە. ئیسرائیل لە دیپلۆماسی بۆ خەساردان کەڵکوەردەگرێت و ئەو ئولگوویە لە پێنج حاڵەتەکەدا دووپات بووەتەوە. ئەو ستراتیژیە کە لە سەر فریو دانراوە هێشتا درێژەی هەیە و متمانە بە ڕەوتی دیپلۆماتیکی لەناوبردووە.
ئولگوویەکی دووپاتە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیل لە ساڵانی دوایی دەبینرێت گۆڕینی دانوستان بە تیرۆر و هێرشە.
News ID 56752
Your Comment