AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٧ ٠٦:٥٨

ئەنجومەنی سەربازیی هاوبەش؛ پلانی هەسەدە لە بری ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی سووریا

ئەنجومەنی سەربازیی هاوبەش؛ پلانی هەسەدە لە بری ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی سووریا

نەیشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک نەک تەنیا مل بە ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی سووریادا نادەن، بەڵکوو بە دوای ڕازی کردنی دیمەشق بۆ پێشخستنی ئایدیای هێزی هاوبەش و داڕشتنەوەی ئەرتەشی نیشتمانین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سیپان حەمۆ، فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) سەبارەت بە پلانی نوێی کوردەکان بۆ داڕشتنەوەی ئەرتەشی سووریا نووسی: لە کاتێکدا دانوستانەکانی دیمەشق و هەسەدە هەنگاوی ناوەتە قۆناغێکی هەستیار، کوردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پلانێکی نوێدا خوازیاری پێکهێنانی "ئەنجومەنی سەربازیی هاوبەش"ـن.

ئەم پلانە کە هاوکاتی خولی نوێی دانوستانەکانی دیمەشق و سەرکردەکانی هەسەدە سەبارەت بە داهاتووی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاراستە کراوە، بە گوێرەی سیپان حەمۆ لە بری ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی سووریا، تەرکیزی لە سەر هاوبەشیی یەکسان و داڕشتنەوەی "ئەرتەشێکی نیشتمانی و دیموکراتیکی نوێ"ـیە کە پشتئەستوور بێت بە فرەچەشنی ئیتنیکی و سیاسیی ئەو وڵاتە.

بەمجۆرە کوردەکان بەو هەڵویستە وێرای مەوداگرتن لە پلانی ئاوێتەکردنی هێزەکانیان لە ئەرتەشی سووریا، لە هەوڵی ئەوەدان کە پێگەی خۆیان لە داهاتووی سیاسی و سەربازیی ئەو وڵاتەدا دەستەبەر بکەن و ڕۆڵێکی هاوبەشانە بگێڕن لە پێکهاتەی سەربازیی داهاتووی سووریادا. بەڵام دیمەشق هێشتاش پێداگرە لە دوو هێڵی سووری خۆی، واتە دژایەتیی لەگەڵ بوونی هێزی سەربازیی جودا و قەدەغەی هەر جۆرە سیاسەتێکی دەرەکیی سەربەخۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی کاتی سووریا لە مانگی مارچدا بە پاڵپشتیی ئەمریکا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردبوو کە جەختی لە ئاوێتەبوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ئەرتەشی سووریادا دەکرد. بەڵام دەستەواژەی "ئاوێتەبوون" دواتر بووە جێی مشت‌ومڕی نێوان هەر دوولا؛ کوردەکان پێداگرن لە تەڤڵبوون وەک باڵێکی تەکوز بە پاراستنی پێکهاتەی فەرماندەیی هەنووکەیان و لە بەرامبەردا دیمەشق خوازیاری تێکەڵ‌بوونی هێزەکان بە شیوەی تاکەکەسی و بەبێ ئینتیمایان بە دامودەزگا کوردییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات لە ئەرتەشە.

لەمناوە شرۆڤەگەران لەو باوەڕەن کە ناکۆکییەکانی چیتر لەسەر ناوەندخوازی یان ناوەندسڕینەوە نییە؛ بەڵکوو لە سەر چۆنیەتی ناوەندخوازییە. بەرپرسانی نزیک لە دەوڵەت و لەوان قوتەیبە ئەدلەبی لە وەزارەتی دەرەوە، لەوبارەیە جەختی کرد کە دیمەشق چیتر پێداگری لە سیستەمێکی تەواو ناوەندخوازانە ناکات، بەڵام تەنیا نمانەی "ناوەندسڕینەوەی ئیداری" قبووڵ دەکات؛ نمانە و مۆدێلێک کە دەسەڵاتێکی سنوورداری وەک پەروەردە و خزمەتی شاری دەداتە ناوچەکە و لە بەرامبەردا پێشگری دەکات لە هەر جۆرە سەربەخۆییەکی سیاسی یان سەربازی.

ئاماژەی قسەکانی ئەدلەبی بەو دوو هێڵە سوورەی دیمەشقە کە ئەحمەد شەرع لە دئیداری لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی عەرەب، جەختی لێ کردبوو: 1. باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ناتوانێ هێزی سەربازیی جودا لە ئەرتەشی نیشتمانی هەبێت؛ و 2. ئەو ناوچەیە مافی پەیجۆری سیاسەتی دەرکیی سەربەخۆی نابێت.

لەمناوە، پێشنیاری نوێی سیپان حەمۆ، بە جۆرێک نیشاندەری گۆڕانی ستراتژیک لە هەڵوێستەکانی هەسەدەیە. ئەو خوازیاری "ئاوێتەبوون"ی یەکسان لە ڕێگەی پێکهێنانی ئەنجومەنی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئەرتەشی ژێر فەرمانی ڕژیمی جۆلانییە و ئەو ئەنجومەن بە یەکەم هەنگاو بۆ گەیشتن بە "ئەرتەشی نیشتمانی پێکهاتوو لە هەموو سوورییەکان و بەپێی پڕۆژەیەکی دیمەکراتیک" دەزانێت.

بێ‌گومان گۆڕانی ڕاوێژی هەسەدە نیشان دەدا کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک نەک تەنیا مل بە ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی سووریادا نادەن، بەڵکوو بە دوای ڕازی کردنی دیمەشق بۆ پێشخستنی ئایدیای هێزی هاوبەش و داڕشتنەوەی ئەرتەشی نیشتمانین و لەم سناریۆیەدا کوردەکان چیتر خۆیان بە گرووپێکی ڕوو لە هەڵوەشانەوە نابینن، بەڵکوو خۆیان وەک کۆڵەیەکی سەرەکی بۆ داڕشتنەوەی ئەرتەش و ئیدارەی سووریای نوێ وێنا دەکەن و دەناسێنن.

News ID 56712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha