AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٦ ١٠:٤٨

تەقینەوە لە پارێزگای تاران؛ 8 کەس بریندار بوون

تەقینەوە لە پارێزگای تاران؛ 8 کەس بریندار بوون

سەرۆکی ئورژانسی پارێزگای تاران لە تەقینەوەی باڵەخانەیەکی نیشتەجێ بوون لە مەلارد هەواڵی دا و وتی: لە ئەو ڕووداوە هەشت کەس بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسماعیل تەوەکولی، بەیانی یەکشەممە وتی: لە کاتژمێر 19:24 خولەکی ڕۆژی شەممە 15 ی خەرمانان، تەقینەوەی باڵەخانەیەکی نیشتەجێی لە مەلارد، راگەیێندرا.

ناوبراو وتی: بە ڕاگەیاندنی ئەو ڕووداوە، دەستبەجێ 5 دەزگا ئامبوڵانس و پاسێکی ئامبوڵانس نێردرایە شوێنی رووداوەکە.

ناوبراو وتی: بەداخەوە لە ئەو ڕووداوە 8 کەس بریندار بوون کە دوای هەوڵە سەرەتاییەکان بۆ رازگار کردنیان، لەلایەن کارناسانی ئورژانسەوە بۆ درێژەی دەرمانەکەیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای سەلامەت مەلارد.

مەلارد یەکێک لە شارەکانی پارێزگای تارانە.

News ID 56704

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha