AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٥ ٢٠:٣٧

توێژەرێکی ئێرانی دەرمانێکی بۆ شێرپەنجە داهێنا

توێژەرێکی ئێرانی دەرمانێکی بۆ شێرپەنجە داهێنا

توێژەرێکی گەنجێکی ئێرانی کە براوەی میدالیای زانایانی گەنجی جیهانی ئیسلام لە خەڵاتی مستەفا(س‌خ) بوو، مۆدێلێکی نوێی بۆ دەرمانی شێرپەنجە و وەستاندنی ڕەوتی گەشەی تۆمۆری شێرپەنجەیی ئاراستە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپیدە میرزایی، توێژەری ئێرانی و براوەی میدالیای زانایانی گەنجی جیهانی ئیسلام لە خەڵاتی مستەفا(س‌خ)، سەبارەت بەو پلانی توێژینەوەیی دەرمانی شێرپەنجە و وەستاندنی ڕەوتی گەشەی تۆمۆری شێرپەنجەیی، وتی: ئەم دەرمانە بەپێی بواری مۆلوکۆلییە و بەپێی هەڵسوکەوتی ژیانی NF-κB لە ڕێکخستنی زیاتر لە 400 ژێنی لەش کار دەکات و ئەو کارە کاتێک بەدروستی ڕێک دەکەوێت، یارمەتیی هێمنی و مانەوەی لەش دەدات، بەڵام لە ئەگەری زێدەڕۆیی دەبێتە هۆی گەشە و مێتاستازی شێرپەنجە و خۆڕاگری لە بەرامبەر چارەسەریی دەرمانی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: توێژینەوەکان نیشان RNAـه‌کان، بەتایبەت miRNAـه‌کان، دەتوانن هەر وەک سوئیچە وردبینەکان، چالاکییNF-κB کۆنتڕۆڵ بکەن. هەندێک لەو miRNAـه‌کان کۆنتڕۆڵ دەکەن و هەستیاری خانە شێرپەنجەییەکان بە دەرمان بەرزتر دەکەنەوە.

سپیدە میرزایی زیادیشی کرد: تێگەیشتنی ئەو تۆڕە ئاڵۆزە، ئێمە بەرەو داڕشتنی دەرمانی ئامانجدار و کەسێنی ڕێنوێنی دەکەن؛ دەرمانگەلێک کە دەتوانن بە کوژاندنەوەی پەلەپیتکەی NF-κB، پێش بە پێشکەوتی شێرپەنجە دەگرن.

News ID 56697

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha