ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی پارێزگاکان: لە کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەرمانان، شاری سنە میوانداری ئاهەنگی گەورەی "ئوممەت ئەحمەد (د.خ)" دەکات، کە هاوکات لەگەڵ لە دایکبوونی پێغەمبەری ڕووناکی و ڕەحمەت بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی خەڵکی سنە و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکە تا کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمشەو درێژەی دەبێت و یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان شیعە و سوننە لە ئێرانی ئیسلامیدا نیشان دەدات.
شایەنی باسە لەم ئاهەنگەدا زیاتر لە ١٣٠ خێوەت کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەت بە ئامادەبووانی ئەم ئاهەنگە.
لەم جەژنەدا خزمەتکارانی مەولوودی پێغەمبەری ڕەحمەت و مێهرەبانی لە هەموو شارەکانی پارێزگای کوردستانەوە هاتوون و لە خێوەتی خۆیاندا خواردن پێشکەش بە میوانەکان دەکەن.
بەڕیوەبەری سێهەمین جەژنی گەورەی "میوانیی ئۆممەتی ئەحمەد"(سخ) وتی: سنە بەیانی (14ی خەرمانان) میوانداری جەژنی گەورەی "میوانیی ئۆمەی ئەحمەد"ـه.
محەمەدسادق سادقی بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی سێهەمین جەژنی گەورەی "میوانیی ئۆممەتی ئەحمەد"(سخ) لە کاتژمێری 16 تا 23ی ڕۆژی هەینی (14ی خەرمانان) لە شەقامی فیردەوسی شاری سنە، وتی: کوردستان پایتەختی پێڕەوانی ئیمام شافعییە و ئەوڕۆکە دەبێ پەیامی یەکڕیزی و بەرخۆدانی خەڵکی ئەم زێدە بگاتە گوێی ئۆمەی ئیسلامی.
ناوبراو هەروەها باسی لە کرانەوەی 120 هۆدە لە جێ جێی شوێنی جەژنی گەورەی "میوانیی ئۆمەی ئەحمەد" لەو شارە کرد و وتیشی: بۆ ئەمساڵ میوانان و هونەرمەندانێک لە تورکیا، عێراق، فەلەستین و لوبنان بانگهێشتی ئەو ڕێوڕەسمە مەعنەوییەن و بڕیارە گێرانەوەی خۆیان لە جەنایەتی دوژمنانی ئیسلام و لەوان ڕژیمی زایۆنی بۆ میواندارانیان بگێڕنەوە.
سادقی لە کۆتاییشدا هیوای خواست کە ئەم میوانییە گەورە مەعنەوییەوە ببێتە نمانەیەک بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران و وەک بەستێنێک بۆ تۆکمەی یەکڕیزیی ئایینی و نیشتمانی ئاوڕی لێ بدرێتەوە.
Your Comment