بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەی دووپاتە و بێ بەڵگەی یاسایی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس سەبارەت بە سێ دوورگە ئێرانییەکەی بەیاننامەی کۆبوونەوەی سەد و شەست و پێجەمی وەزیرانی دەرەوەی ئەو ئەنجومەنە، بە تواوەتی ڕەت دەکاتەوە و جارێکی دیکە لەسەر سەروەری یەکلایی ئێران بەسەر دوورگەکانی ئەبوومووسا، تونبی گەورە و بچووک وەکوو بەشی جودا نەکراوی خاکی ئێران جەخت دەکات و ڕایدەگەیێنێت کە دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماڵان لە بەیاننامەی هاوشێوە، هیچ گۆڕانێک لە راستییەکانی جوگرافیایی، مێژوویی و مافی هاوپەیوەند بە ئەو دوورگەگەلە دروست ناکات.
بەم پێیە بە ڕەت کردنەوەی پرسی دەستێوەردانانە لە ئەو بەیاننامە، جەخت دەکرێت کە ئێران لە درێژەی سەپاندنی مافی سەروەری خۆی هەر جۆرە هەوڵێک کە پێویست بێت بۆ دابینی ئاسایش و ئیمەنی لەو دوورگەگەلە و پارێزەری لە بەرژەوەندییەکانی وڵات ئەنجامی دەدات.
وەزارەتی دەرەوە بە پێشوازی لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بۆ ئیدانە کردنی توندی درێژەی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە و جەنایەتەکانی لە دژی خەڵکی فەلەستین، لەسەر زەروورەتی وەرگرتنی هەڵوێستی کاریگەر و بەپەلە، لەوانە ڕاگرتنی پێوەندی سیاسی و دیپلۆماتیک لەگە ئەو ڕژیمە، بە مەبەستی ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین جەخت دەکات.
وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس نووسی: دووپات کردنەوەی پاگەندەی بێ بەنەما لە بەیاننامە هاوشێوەکاندا، گۆڕانێک لە ڕاستیە مێژووی و یاساییەکان هاوپەیوەند بە دوورگەکان دروست ناکات.
News ID 56644
Your Comment