AP ١٤٠٤ خەرمانان ٩ ٢١:٠٣

ئەنساروڵڵا: شەڕی ئەمنی تەواوکەری شەڕی سەربازییە

ئەنساروڵڵا: شەڕی ئەمنی تەواوکەری شەڕی سەربازییە

سەرکردەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێک بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک‌وەزیرانی دەوڵەتی گۆڕان و ئاوەدانی یەمەن، وتی: شەڕی ئەمنی، شەڕێکی بنەڕەتی و تەواوکەری شەڕی سەربازییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی لە لێدوانێک بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەحمەد غالب ڕەهوی، سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی گۆڕان و ئاوەدانی و چەندین وەزیری کابینەکەی لە هێرشی ڕژیمی زایۆنیدا، وتی: دوژمنی ئیسرائیلی، دوژمنێکی جەنایەتکارە کە تەنانەت منداڵان و ژنان و خەڵکی مەدەنیی بێ‌تاوانیش دەکاتە ئامانج و پابەندی هیچ بەڵێن و یاسا و پەیمانێک نییە. دیارە جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە، گرینگیی هەڵوێستی هوشیارانە و وردبینانەی یەمەنییەکان کە پشتئەستوورە بە پرێنسیپ، بایەخەکان و ئەخلاقی مرۆیی و دینی، پشتڕاست دەکاتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دوژمنایەتیی مەترسیداری ئیسرائیل بۆ هەموو جیهانی ئیسلام و جەنایەتە دڕندەکانی لە فەلەستین و غەزە، ڕایگەیاند: گەلی یەمەن هەر لە سەرەتاوە خۆی بۆ گیانبەخت‌کردن لەو ڕێبازەدا ئامادە کردووە و دەزانین ئەو ڕێگەیە قوربانی دەوێت، بەڵام ئەو لەخۆبووردنانە هیچکات نابێتە هۆی لاوازی و پاشەکشێمان، بەڵکوو ورە و ئیمان و سەقامگیریمان بەرزتر دەکات.

سەرکردەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە وێڕای نرخاندنی پاوەجێی گەلی یەمەن لەو خەبارە مەزنەدا، راشیگەیاند: شەڕی ئەمنی شەڕێکی بنەڕەتی و و تەواوکەری شەڕی سەربازییە و هێزی ئەمنی هەوڵی بێ‌بڕانەوە دەدەن و دەسکەوتی گەورەیان هەبووە. دامودەزگا ئەمنییەکان پاڵپشتی گەلی یەمەنن و پێش بە دزەکردنە ناو بەرەی ناوخۆیی دەگرن و خەیانەتکار لای گەلی ئێمە جێیەکی نییە.

عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی هەروەها جەختی لە سەرکەوتنی گەورە لە ڕۆژانی داهاتوودا کرد و وتیشی: هەر کەس لە خزمەتی دوژمنی ئیسرائیل و پیلانەکانیدا بێت، خەیانەتکارە و ناتوانێ لەگەڵ خەڵکی بێت. دەزگا ئەمنییەکان لە بواری ڕاپەڕاندنی ئەرکی خۆیاندا سەرکەوتوون و ئەو سەرکەوتنانە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا سەرکەوتنی زیاتر لە پێشگری‌کردن لە پیلانەکانی دوژمن گەلی یەمەن مسۆگەر دەبێت.

News ID 56618

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha