بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێكدا کە عەبدوڵڵا ئۆجالان بە پەیامی خپی دەسپێکەری ڕەوتی ئاشتی بوو، بەڵام چیاکانی کاتو مارینوس لە نێوان شڕناخ و جۆلەمێرگ هێشتا قەدەغەکان، بنکە سەربازییەکان و گەشتی شەڕکەرەکان ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەیەی لە ژێر کاریگەرییە. بێریڤانەکان دەڵێن ئەگەر بەڕاستی ئاشتی کراوە، ئەبێ ئەو سنوورانە کۆتایی پێبێت، بنکەکان دابخرێن و ئەوان بتوانن ئازادانە لە لەوڕگە و دەشتەکان ژیان بکەن.
حامیان ژین یەکێک لە بێریڤانەکان دەڵێت: هەموو ڕۆژێک بە دەنگی فڕۆکەی جەنگییەوە هەڵدەستێین. ئێمە هیوامان بە ئاشت یهەیە بەڵام کاتێک لە دەوروبەرمان هێزی سەربازی، بنکە و چاوەدێری دەبینین، هیواکانمان کەمڕەنگ دەبێتەوە. ئەگەر پەکەکە چەکی داناوە، کەواتە سەربازەەکانیش ئەبێ ئەو کێوانە بەجێ بهێڵن.
حوسنا ئاتمان دەڵێت: بۆ ئێمە ئاشت یبەس نەمانی قەدەغەکان نییە، بەڵکوو ئەبێ زیندانەکان چۆڵ بکرێن و ئۆجالان ئازاد بکرێت. هەروەها وتیشی کە زۆربەی ناوچەی مینیان تێدا چێندراوە و ئێمە ناتوانین ئاژەڵەکانمان بلەوەڕێنین و تا کاتێک کە ئەو لەمپەڕانە هەن، ئاشتی ڕاستەقینە بەدی ناکرێت.
بێریڤانەکانی چیای کاتو مارینوس: ئەگەر ئاشتی لەگەڵ کورد ڕاستە، سەربازەکانتان بکشێننەوە
بێریڤانەکانی چیای کاتو مارینوس کە بۆ ساڵەهایە لە سێبەری شەرکەر و بنکە سەربازییەکان ژیان دەکەن، داوای نەمانی قەدەغە سەربازییەکان و کۆتایی هێنان بە بوونی سەربازی لە ئەو ناوچەیەیان کرد.
News ID 56488
Your Comment