بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە غەزە، بارهەڵگرێکی هەڵگری خۆراک کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە ناچار کرابوو بە ڕێگای نائارامدا بڕوات، لە یەکێک لەم ڕێگایانەدا وەرگەڕا و بەسەر خەڵکەکەدا کەوت. ئەو ڕێگایەی کە پێشتر کرابووە ئامانجی بۆردومان و مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندن جەختی کردەوە کە ئەم ڕووداوە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی بشێوی و نائارامیی بەئەنقەست و ئەو بارودۆخە کارەساتبارەیە کە لەلایەن داگیرکەرانەوە سەپێنراوە، و نیشانی دەدات کە ڕژێمی زایۆنیستی بە ئەنقەست هاووڵاتییانی سڤیل بەرەو ڕێگاکانی مەترسی و مەرگ ئاراستە دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە بەهۆی هەوڵی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی فەلەستینی بۆ دەستگەیشتن بە هاوکاریی خۆراک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ٢٠ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
News ID 56280
Your Comment