بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له هه‌نگاوێكدا كه به ئاماژه‌یه‌كی "متمانه‌سازی" وه‌سفكراوه پەکەکە دوو ئەفسەری تورکی دوای هەشت ساڵ، ئازاد کرد.
ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره به ناوه‌كانی ئایدن گونێل و ئێرهان پێكچه‌تین له قه‌زای دوكان له پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان ڕفێندراون، گومانیان لێده‌كرا سه‌رپه‌رشتی تۆڕێكی سیخوڕییان كردبێت كه سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌یان كردۆته ئامانج، له‌نێویاندا هه‌وڵدان بۆ كوشتنی جه‌میل بایك یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی په‌كه‌كه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه كوردییه‌كان كه بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه پشتڕاستیان كردوه‌ته‌وه، یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان به‌ناوی ئایدن گونێل له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی لایه‌نی توركیا كرایه‌وه، ئه‌وی دیكه‌شیان گه‌ڕێنرایه‌وه ئه‌نقه‌ره.
Your Comment