بە ڕاپۆررتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، دانیشتووانی کەرتی غەزە پاش 140 ڕۆژ گەمارۆی یەکجاری و داخرانی ڕێڕەوگەکانی، بەڕەوڕووی مەترسیی مردن بە هۆی برسێتییە و لەگەڵ درێژخایاندنی قەدەغەی گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، خۆراکی و پزشکی لە ژێر سێبەری بێدەنگیی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان، هوشدارەکان باس لە تێوەگلانی غەزە لە قۆناغی "قاتیی بەکۆمەڵ" دەکەن.

لەمناوە بە گوێرەی ڕاگەییندراوکانی وەزارەتی تەندروستی غەزە، زیاتر لە 900 کەس شەهید و نزیکەی 6 هەزار کەس لەپێناو دۆزینەوەی خۆراک و بژیوی ژیان، لە هەلومەرجێکی زۆر دژواردان.

وەزارەتی تەندروستی جەختی لەوەش کرد کە نزیکەی 71 منداڵ لەو ماوەدا بە هۆی برسێتی و بەدخوراکی گیانی خۆیان لەدەست داوە، ئەویش لە کاتێکدا کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەرەوڕووی مەترسیی برسێتین، لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕیوە.
نووسینگەی میدیایی دەوڵەتیش لە غەزەدا بە ئاماژە بە کەڵکوەرگرتنی داگیرکەران لە برسێتی وەک چەکێکی کۆمەڵکوژ، هوشداری دا کە لە ئەگەری درێژەی گەمارۆ و قەدەغەی گەیشتنی یارمەتی، مەرگی بەکۆمەڵ بەڕێوەیە.

قەدەغەی ناردنی دەرمان و جیهازات و پێداویستییە پزشکییەکان بۆتە هۆی داڕمانی یەکجاریی کەرتی تەندروستی لە غەزەدا و نەخۆشخانەکان بە هۆی هەلومەرجی نالەباری شەڕ و گەمارۆ، لاوازترین و نزمترین ئاستی مومکینی خزمەتگەیاندن ئاراستە دەکەن و لەمناوەدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: ئەو لاوازی و داڕمانە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی بەدخوارکی و برسێتی بە تایبەت لە ناو منداڵان و شیرخۆرانە.


بەوەشەوە ئەگەرچی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هوشداری کارەساتێکی بەربڵاو لەو کەرتەدا دەدەن، بەڵام هێشتاش ڕێڕەوگەکان بۆ گەیشتنی یارمەتی بەو خەڵکە داخراون و زۆربەی یارمەتییەکان لە شاری عەریشی میسر ڕاگیراون و ئیزنی گەیاندن بەو خەڵکەیان نادرێتێ. بەڵام هیچ دەنگێک لە هیچ ناوەندێکی نێودەوڵەتی بۆ ئەو جەنایەتە جەنگییە و کەڵکئاوەژوویی لە برسێتی وەک چەک و ئامرزای شەڕ کە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتیی مرۆڤدۆستییە، نابیسترێت.


Your Comment