AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٩ ١٩:٠٥

پووچەڵ‌کرانەوەی پیلانی کۆنە بەعسییەکانی عێراق

پووچەڵ‌کرانەوەی پیلانی کۆنە بەعسییەکانی عێراق

هێزەکانی ئاسایشی عێراق، دەیان تیرۆریستی کۆنە بەعسی کە بە پاڵپشتیی و دنەدانی باڵی دەرەوەیی، لە هەوڵی ئاژاوەنانەوەدا بوون، قۆڵبەست کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە پووچەڵ‌کردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستانی کۆنە بەعسی لە سێ پارێزگای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، 40 کەس لە تیرۆریستانی کۆنە بەعسی کە لە لایەن باڵێکی ناسراو بە کەتیبەی 66 لە دەرەوەی عێراق ساپۆرت دەکران و لە هەوڵی پەرەدان بە هزری بەعسی و دنەدانی خەڵکی دژی دەوڵەتی عێراق بوون، لە هەڵمەتێکی هێزی ئاسایش دەستگیر کران.

News ID 56054

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha