بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەمیانی دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا لەژێر ناوی "کاریگەریی هەنگاوەکانی ئاشتییو پێشهاتەکانی دیاربەکر"، چەنگیز چاندار پەڕلەمانتاری دەمپارتی، داوای لەڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کردوە، لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی پاڵپشتی کوردەکان بۆ پرۆسەی ئاشتیی دوای ڕاگەیاندنی پارتی کرێکاران (پەکەکە) بۆ دانانی چەکەکانی، بەهێزتر بکات.
چاندار بانگەوازی بۆ ئەردۆغان کردوەو وتویەتی:"جەنابی سەرۆک، باوەشت بکەرەوەو لەدەمیرتاش نزیک ببەوە، لەباوەشی بگرەو قسەی لەگەڵ بکە".
ئەم بانگەوازە دوای ئەوەهات، دادگایەکی ناوخۆیی ڕەتیکردەوە بڕیارێکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش جێبەجێبکات کە دەستبەسەرکردنی دەمیرتاشی بەسیاسی هەژمارکردوەو داوای لەئەنقەرە کردوە بڕی 55 هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو بداتەوە بەدەمیرتاش.
چاندار جەختی لەوەکردوهتەوە، پڕۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" بەبێ دانوستان لەگەڵ دەمیرتاشو ئازادکردنی، تەواو نابێت.
چەنگیز چاندار پەڕلەمانتاری سەر بەپارتی دیموکراسییو یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) داوای لەڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا کردوە، لەپێناو بەهێزکردنی پڕۆسەی ئاشتییو چەکدانانی پەکەکە، لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپەدا کۆببێتەوە.
News ID 56053
Your Comment