بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزیشکێکی لێزان لە سنە توانیویە پێوەندی مۆخی ئێسقان(BMT ) ئالۆژێنی بۆ منداڵێکی نۆ ساڵان بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدات. دکتۆر بورهان مورادوەیسی پسپۆڕی ئەنکۆلۆژی و هۆماتۆلۆژی منداڵان و گرووپێکی لێزانی بەشی نەخۆشخانەی بێعسەت ئەو نەشتەرگەرییەی بە سەرکەوتووییەوە کۆتایی هێنا.
دکتۆر ئاوات کەریمی سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە دەڵێت: ئەو نەخۆشە لە یەکی جۆزردان لە بەشی بی ئێم تی خەوێندرا و خانەگیری لە براکەیەوە ئەنجام درا و دوای هەشت ڕۆژ کیمیایی دەرمانی بە دۆزی زۆر کە بووە هۆی سفر بوونی گلوبولە سپیەکانی خوێنی نەخۆشەکە، نزیک بە یەک مانگ، لە 29ی جۆزەردان پێوەندەکە بە سەرکەوتووییەوە ئەنجام درا و لە 11ی پووشپەڕدا نەخۆشەکە بە دۆخی تەندروستی باشەوە برایەوە ماڵەوە.
Your Comment