AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٦ ١٠:٠٥

پاگەندەی ویتکاف سەبارەت بە ئەگەری ڕێكکەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامەی پیتاندنی ئۆرانیۆم

پاگەندەی ویتکاف سەبارەت بە ئەگەری ڕێكکەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامەی پیتاندنی ئۆرانیۆم

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژاوای ئاسیا پاگەندەی واشنتۆن لەسەر بەرنامەی پیتاندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە وای نێت، ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا بێ ئاماژە بە جەختی ئێران لەسەر ئەوەی کە دانوستان لە سەر بەرنامەی پیتاندن ناکەن، پاگەندەی کرد کە دەستخستنی ڕێککەوتنێک کە ببێتە هۆی سنووردار بوونەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ناوخۆی ئێران، ئەگەری هەیە.

ناوبراو جەختی کرد کە لێکدانەوەکانی ئەم دواییە لە تێلاڤیڤ و واشنتۆن لەسەر سەرکەوتوو بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئەو پاگەندەیەی هێناوەتە ئاراوە.

ویتکاف هەروەها پاگەندەکانی ترامپ و نتانیاهۆ لەسەر گۆڕینی ڕواڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی دووپات کردەوە و لەسەر پاڵپشتی بێ مەرجی ئەمریکا لە تێلاڤیڤ جەختی کرد.

News ID 55889

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha