AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٦ ٠٩:١٤

کاردانەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەمەن هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی

کاردانەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەمەن هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی

سەرچاوە یەمەنییەکان لە بەرەنگار بوونەوەی سەرکەوتووانەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە شەوی ڕابردوودا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە بە هاویشتنی شەپۆلێک مووشەکی زەوی بۆ ئاسمانی ناوخۆیی فڕۆکەوانانی ئیسرائیلی و ژووری ئۆپراسیۆنی ئەو ڕژێمەی تووشی شۆک کرد.

ناوبراو زیادی کرد: سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەمەن ئامادەی بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیلە و ئۆپراسیۆنی پاڵپشتی لە فەلەستین هەر درێژەی هەیە.

سەرچاوەکانی هەواڵ زیادیان کرد کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل دوای شۆک بوون و شەرلێشێواویان هەرێمی ئاسمانی پارێزگای حودەیدەیان بەجێ هێشت.

هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە پێکدادان لە نێوان سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەمەن و شەڕکەرەکانی ئیسرائیل زیاتر لە نیو کاتژمیر لە سەر دەریای سوور درێژەی هەبوو.

بەم حاڵەوە ئیسرائیل شەوی رابردوو بەندەرەکانی حودەیدە، ڕس عیسا، سەلیف و هێزگەی کارەبای ناوەندی ڕاس کەسیبی کردە ئامانج.


News ID 55888

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha