بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووی پووشپەڕی 1404, تەنیا ڕێکەوتێک لە ڕۆژژمێر نەبوو، برینێک بوو لە سەر دڵی مرۆڤایەتی. ڕۆژێک کە ویژدانە بێدەرەتانی جیهان جارێکی دیکە ڕۆنیشتن تا ببینن کە چلۆن ئیسرائیل، بێ ڕەچاو کردنی یاسا و ڕێساکان لە ئەو پەڕی داماویدا، گوللەی ڕقی خۆی لە دڵی مرۆڤە بێ پەناکان کردە ئامانج.
باڵەخانەکانی زیندانی ئێڤین، نە بنکەی سەربازیە بەڵکوو شوێنی مانەوە مرۆڤگەلێکە وەکوو ئێمە، کە کرایە ئامانجی هێرشی ناجوامێرانە کە بە هۆیەوە نەخۆشخانەی زیندان، شوێنی سەربازەکان، هۆڵی چاوپێکەوتن و بەشێک لە ژێرخانە دەرمانی و ئیدارییەکان وێران بوو.
بە پێی راگەیاندنی ئاماری فەرمی لە زمانی وتەبێژی دەسەڵاتی دادەوە، ٧٩ کەس لە ئەو مرۆڤانە لەوانە زیندانیان، فەرمانبەرانی ئیداری، سەربازان، پارێزەران، دادوەران و بنەماڵەی زیندانیان شەهید و بریندار بوون.
کاتێک لەگەڵ هەواڵنێران چووینە شوێنی رووداوەکە ، هەر لە دوورەوە بۆنی سووتاوی و تەرمی نیوە سووتاو لە نەخۆشخانەکەی زیندان پێچرابوو.


Your Comment