بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا حسێن نووری هەمدانی لە مەرجەعە بالاکانی شیعە، بە دەرکردنی فتوایەک، هەر جۆرە هەڕەشە و بێڕێزی بە ئایەتوڵڵا خامنەیی و مەرجەعیەتی شیعەی لە لایەن کەس یان دەوڵەتێکەوە بە سووکایەتی بە بناغەی ئیسلام زانی و وتی: ئەوڕۆکە بەڕێزیان بە هێز و ئازایەتیی تەواوەوە ڕێبەریی ئۆمەی ئیسلامیان لە ئەستۆیە و گومانێک لەوەدا نییە کە پاڵپشتی لە بەڕیزیان واجبە و هەوڵ بۆ لاوازکردنیان لەم هەلومەرجەدا کە تێکرای دوژمنانی ئیسلام و قورئان و ئەهلی بەیت(سخ) یەکگرتوو بوونە، حەرامە.
ئەم مەرجەعە باڵای شیعەیە، جەختی لەوەش کرد: هەر جۆرە بێڕێزی و هەڕەشەیەک هەمبەر بە ئایەتوڵڵا خامنەیی و مەرجەعیەتی شیعە لە لایەن کەس یان دەوڵەتێکەوە حوکمی موحاربەی هەیە و هەر کەس لەو جەنایەتەدا یارمەتیدەریان بێت، هەمان حوکمیان بەر دەکەوێت.
Your Comment