AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٨ ١٨:٠٩

مەرجەعێکی باڵای شیعە: هەر هەڕەشەیەک لە ڕێبەری، حوکمی موحاربەی هەیە

مەرجەعێکی باڵای شیعە: هەر هەڕەشەیەک لە ڕێبەری، حوکمی موحاربەی هەیە

ئایەتوڵڵا مەکارمی شیرازی لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە، بە دەرکردنی فتوایەک، جەختی کرد: هەر کەس یان ڕژیمێک کە هەڕەشە لە مەرجەعییەت یان ڕێبەری باڵای ئێران بکات، حوکمی موحاربەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ناسر مەکارمی شیرازی لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە، بە دەرکردنی فتوایەک هەمبەر بە هەڕەشەی تیرۆری ڕێبەری ئێران لە لایەن ئەمریکا و زایۆنییەکانەوە کاردانەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند: هەر کەس یان ڕژیمێک کە بیەوێ بۆ زیان‌گەیاندن بە ئۆمەی ئیسلامی و سەروەریی، هەڕەشە لە ڕێبەری یان مەرجەعییەتەکەی بکات، یان خودای نەکردە بێ‌ڕێزییان پێ بکات، حوکمی موحاربە هەیە و هەر جۆرە هاوکاری و یارمەتیدانی ئەو کەسە یان ئەو ڕژیمە، لە لایەن موسڵمانان یان دەوڵەتانی ئیسلامیەوە حەرامە.

ئایەتوڵڵا مەکارمی شیرازی ڕاشیگەیاند: پێویستە هەموو موسڵمانانی جیهان ئەو دوژمنانە لە قسە و هەڵەی خۆیان پەشیمان بکەنەوە و ئەگەر لەو ڕێگەیەدا تووشی ڕەنج و زیانیش بێن، خێری جیهاد لە ڕێگەی خودای بۆیان هەیە.

News ID 55799

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha