AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٤ ٢٢:١٥

ئەمریکا: دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران چاک دەکرێتەوە

ئەمریکا: دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران چاک دەکرێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەپێچەوانەی بۆچوونی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، وتی: دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئیسفەهان چاک دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەپێچەوانەی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە وتبووی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە یەکجاری لەناوچوونە، دەڵێ: دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئیسفەهان چاک دەکرێتەوە.

ڕۆبیو ئیدعاشی کرد: گومانێک لەوەدا نییە کە ئێمە زیانێکی قورسمان بە پلانی ئەتۆمیی ئێران گەیاندووە و دواتر لەوبارەیەوە زیاتر دەدوێم.

News ID 55747

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha