بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، لە بەرەبەیانیی 14ی ئاڤریلی 2024دا ئاژیرەکانی هێرشی ئاسمانی لە تلاڤیڤ و سەرتاسەری فەلەستینی داگیرکراو بەرز بۆوە و کامێراکان ژمارێکی زۆر درۆن و مووشەکیان بینی کە ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە هاویشتراوە و بە ئاشکرا ڕوویان لە فەلەستینی داگیرکراوە.
ئەمە یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران لە وەڵامی هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بوو و بەمکارە جیهان بەرەوڕووی پێشبینی لە چییەتی وەڵامەکانی دواتری ئێران بۆوە.
ئەگەرچی پڕۆژەی ناڤۆکیی ئێران بەردەوام پێشکەوتێکی بەرچاوی لە پیشەسازیی سەربازیدا بووە، بەڵام دەسکەوتە ئێرانییەکان لە بوارگەلی دیکە و بە تایبەت لە بواری چەک و چۆڵ و پلانی درۆنی و مووشەکییەکەی جێی سەرنجە.
توانای درۆنیی ئێران
ئێران خاوەن ژمارێکی زۆر و جۆراوجۆری درۆن بە بڕەوی بڵیندەوە هەیە کە دەتوانن بگەنە سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو و تەنانەت لەوەش تێپەڕن کە ناسراوەترینیان بریتین لە:
ـ درۆنی "فێترۆس": تایبەت بۆ ناسکاری، چاودێری و ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە کە لە نوامبێری 2013دا ڕوونوێنی کرا و بڕەوی ئۆپەراسیۆنیەکەی لە نێوان 1700 تا 2000 کیلۆمەترە.
ـ درۆنی "موهاجێری 10": کە لە ساڵی 2023دا ڕوونوێنی کرا، درۆنێکی تری بەرچاوی ئێرانییە کە بڕەوی ئۆپەراسیۆنیی 2000 کیلۆمەترە.
ـ درۆنی خۆتەقێنەرانەی "شاهدی 136": کە بۆ هێرش بە ئامانجە سەقامگیر و پاوەجێکان داڕێژراوە و دەتوانێ چەندین کاتژمێر بە سەر ناوچەی دیاریکراودا گەشت لێدات و پاش دۆزینەوەی ئامانجەکەی وەک مووشەکێک خۆی بۆ بهاوێت. ئەم درۆنە نرخی تێچوویەکی زۆر کەم (نزیکەی 50 هەزار دۆلار)ی هەیە و لە ساڵی 2022ـهوە چەندین جۆری دیکە لەو درۆنە لە ئێران داڕێژراوە.
ستراتژیی ئێران لە شەڕی ناهاوکاتی
درۆنەکان جگە لەوەی هەرزانن، گونجاوترین چەکن بۆ شەڕی ناهاوکاتی، چونکە هەم چەکێک خۆڕێکخەر و گورجن و هەمیش دەتوانن ژمارێکی زۆری سناریۆ و ئامانجی وەک زانیاری بەدەستهێنان لە ژێرخان و ئامانجەکانی دوژمن، چاودێری و هێرشیان لە کەمترین کاتی مومکیندا بۆ پێناسە بکرێت. درۆنەکان سەرەڕای گەشتی بەرز و وردبینانە، دەتوانن مووشەک یان بومباش لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن و ئامانجە ستراتژییەکانی دوژمن بکەنە ئامانج.
لە ڕاستیدا سپای پاسداران بە ڕەچاوکردنی ئەم تایبەتمەندییە، لە ڕاسپاردە و مانۆڕەکاندا بە شێوەی تاکتیکی گرووپی و هاوئاهەنگی لە کۆمەڵێک چەند دانەیی درۆنی کەڵک وەردەگرێت. ئەمە سەرەڕای بەهرەمەندیی ئەو هێزە لە مووشەکی بالیستیکیی کە دەتوانێ هەر جێیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکاتە ئامانج، مووشەکی کرووزی دژە ڕادارە و لە بەرازیی کەمدا دەهاویشترێت و هەر دووی ئەمانەش گونجاوی شەڕی ناهاوکاتین.
تاکتیکی ئۆپەراسیۆنە لێکدراوەکان
درۆنە ئێرانییەکان دەتوانن لە قۆناغە سەرەتاکاندا هێرشێکی کۆگر بۆ لەکارخستنی ڕادارەکانی سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکایی ئەنجام بدەن و بەدوای ئەو، هێرشی مووشەکیی بە مووشەکە بالستیکی و کرووزەکانی دەست پێبکات و کارێک بکات کە سیستەمگەلی پەدافەندیی دوژمن نەتوانێ پێوشوێنی هەموویان بگرێت؛ چونکە هەر کامیان تاکتیکی ئۆپەراسیۆنیی جیاوازیان هەیە.
ئەمە هەمان تاکتیکە کە لە هێرشی "بەڵێنی ڕاستیی 2" بۆ سەر ڕژیمی زایۆنی بەرچاو بوو و دەیتوانی تاقیکارییەکی کاریگەر بێت بۆ گرتنەبەری هێرشێکی لێکدراوانە و هەڵسەنگاندنەکان نیشان دەدەن کە ئێران لە دواهێرشیشی بۆ سەر ڕژیمی زایۆنی هەر لەو تاکتیکە کەڵکی وەرگرتووە و بە شێوەی هاوکات درۆن، مووشەکی کروز و مووشەکی بالیستیکی بەکار هێناوە.
بەرگرییی ڕوو لە پێش
سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە کۆتایی ساڵی 2023دا ڕایانگەیاند کە ئێران و ڕووسیا لە قۆناغە کۆتاییەکانی گرێبەستی فرۆشی فرۆکە جەنگییەکانی سۆخۆ 35 و کۆپتەرەکانی چێکراوەی ڕووسیان. تا ئەو کات هێزی ئاسمانیی ئێران تەنیا چەند فرۆکەی جەنگیی هێرشبەرانەی کۆنی هەبوو و هەڵسەنگاندنەکان نیشان دەدەن کە درۆنەکانی ئێرانی لە پەنای فرۆکە جەنگییەکانی سۆخۆ بە شیوەیەکی تایبەتی و کاریگەر دەردەکەون و دووقۆڵی توانستی سەربازییەکی بێوێنە و بەرز لە خۆیان نیشان دەدەن.
کەواتە ئێران بە درۆنەکانی خۆی توانیویەتی هەڵوێستێکی بە ناو "بەرگریی ڕوو لە پێش" گرتۆتە بەر لە ڕێگەی ئەوەوە تێدەکۆشێ تا شەڕ و پێکدادانەکان لە خاکی خۆی دوور بخاتەوە.
Your Comment