بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
عێراقچی لە پەیامێکدا لە ئێکس نووسی: شەپۆلی تەقینەوە بووە هۆی خەسار بەرکەوتنی ڕووەکی بەشێکی بچووک لە نەخۆشخانەی سەربازی سوروکا لە نزیک ئەو ناوەندی ئەمنی و زانیاریەی ڕژێمی زایۆنی کە ئێران مووشەکبارانی کرد.
وتیشی: ئەم ناوەندە زیاتر بۆ دەرمانی سەربازانی ئیسڕائیلی بەکار دێت کە بەشدار بوونە لە شەڕی غەزە و ئەو شوێنەی کە ئیسڕائیل 94 لەسەدی نەخۆشخانەکانی کاول کرد.
وتیشی: ئەمە ڕژێمی ئیسڕائیلە کە ئەم خوێنڕژی دەستیپێکرد؛ نە ئێران و ئەمە تاوانکارانی ئیسڕائیلین و نە ئێرانییەکان، ئەوان بوون کە نەخۆشخانەکان و کەسانی سڤیلیان کردە ئامانج.
زیادیشی کرد: لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی نایاسایی ئیسڕائیل دژی گەلی ئێران لە حەوتەی ڕابردوو، سەدان ئێرانی بێ تاوان بێ هیچ هۆکارێک کوژراون.
جەختیشی کرد: ئێمە داوا دەکەین ئیسڕائیلییەکان پێش هێرش گوێ بدەنە فەرمانەکانی ئێمە بۆ چۆڵ کردنی ناوچەکان و نزیکی شوێنی سەربازی و ئەمنی نەکەون.
زیادیشی کرد. هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێمە بەردەوا دەبن لە یەرکوتی تاوانکاران تا کاتێک کە ئەوان دەس لە تاوان کردن هەڵبگرن و تێچووی ئەم دەستدرێژییە تاوانکارانە دژی گەلی ئێمە بدەنەوە.
Your Comment