بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند خولەکێک لەمەوبەر لە هەندێک شار دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووەتەوە.
تاران، تەورێز، خوڕەماباد و کرماشان لەو شارانەن کە هێزەکانی بەرگری ئێران تێیدا چالاکن.
لەو شارانە سیستەمی بەرگری ئێران هەر ئێستا خەریکی بەرپەرچدانەوەی درۆن و هێرشبەرەکانی ئیسڕائیلە و تێکیاندەشکێنێت.