AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ١٨:١٧

ئێران بە هەموو جیهانی ڕاگەیاند؛ تۆڵە دەکەینەوە

ئێران بە هەموو جیهانی ڕاگەیاند؛ تۆڵە دەکەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران پێوەندی بە بەرپرسانی چەند وڵاتەوە گرت، هاوپەیوەند بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسانی چەند وڵاتی جیهان لەوانە محەمەد بێن عەبدولڕەحمان ئالی سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، وەزیری دەرەوەی عەمان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی، وەزیری دەرەوەی میسر و وەزیری دەرەوەی ئوردن و جاسم محەمەد ئەلبدیوی، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گفتوگۆی کرد.

ناوبراو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆییەکان و ناوچە نیشطەجێیەکان و شەهادەتی فەرماندە سەربازییەکان و لێزانانی ئەتۆمی و ژنان و منداڵانی پێشێل کرانی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد و جەختی کرد: چاوەڕوانی لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی و بەتایبەتی یەکێتی ئەورووپا دەکرێت کە ئەو هێرشانەی ئیسرائیل ئیدانە بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها راشیگەیاند کە وەڵامی ئێران بە هێرشەکانی ئیسرائیل یەکلایی دەبێت.

News ID 55435

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha