AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ١٤:٥١

هوشداری ئێران هەمبەر بە پاشهاتی مەترسیداری هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان

هوشداری ئێران هەمبەر بە پاشهاتی مەترسیداری هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وێڕای هوشدار هەمبەر بە هێرشی پەیتایی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان، وتی: نامەگەلێکی زۆرمان لە دوو ساڵی ڕابردووەوە سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل و پاشهاتی ئەو هەڕەشانە بۆ بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ناردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەماڵوەندی وتیشی: بەداخەوە هێرشی ستەمکارانە و نامرۆڤانەی ڕژیمی زایۆنی، زیانگەلێکی بە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێمە گەیاندووە. ئەمە بابەتێکە کە بەردەوام لەبارەیەوە هەشدارمان داوەتە بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو نامانە لە لایەن ئاژانسەوە بێ‌وەڵام ماونەتەوە، جەختی کرد: ئەگەرچی ئێمە بە پێی پێشبینیی ئەو هەڕەشانە، هەنگاوی پێویستمان بۆ ئامادەکاری ئەنجام داوە، بەڵام بەداخەوە هێرشەکان زیانی بە هاووڵاتیانی بێ تاوان، فەرماندە سەربازییەکان و زانایانی ناڤۆکی گەیاندووە.

کەماڵوەندی هەروەها باسی لە سەردانی ناوەندی فۆردۆ لە سەر لەبەیانیی ئەوڕۆ کرد و زیادی کرد: بە خۆشحاڵییەوە هیچ زیانێک بەو ناوەندە نەگەیشتووە و سەبارەت بە ناوەندی نەتەنزیش، دامەزراوە ڕووکەشییەکە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە زیانێکی کەمی پێگەیشتووە و دیارە هەر دوو دامەزراوەی نەتەنز و فۆردۆ لە قووڵایی زەویدان و هێرش بۆ سەر بنکەی شەهید ئەحمەدی‌رۆشن لە نەتەنز بریتی بووي لە هەڵمەتی مووشەکیی بەردەوام بە مەبەستی دزەکردنە ناو خود دامەزراوە سەرەکییەکەی نەتەنز.

News ID 55432

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha