AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ٠٤:٣٦

ئیسڕائیل: هێرشمان کردۆتە سەر چەندین ناوچەی ئێران

ئیسڕائیل: هێرشمان کردۆتە سەر چەندین ناوچەی ئێران

سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ئێران پشتڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە کەناڵی ئەلجەزیرە، سوپای ڕژێمی زایۆنی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک هێرش بۆ سەر ئێرانی پشت ڕاست کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێرشەکان ئامانجی فەرماندەیی سەربازی و شوێنە سەربازییەکان و بارەگاکان و شوێنە ئەتۆمییەکانیان لەخۆگرتبوو.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند کە هێرشی پێشوەختە بۆ سەر ئێران دەیان ئامانجی سەربازی لە ناوچە جیاجیاکانی ناوخۆی ئێرانی کردۆتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی مەترسی هێرشەکانی ئێران، باری نائاسایی لە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکان ڕادەگەیەنرێت. هەروەها سەرجەم قوتابخانە و گردبوونەوەکان تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر قەدەغە کران.

ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئاگادار، ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا ئامانجەکان ڕوون نییە.

News ID 55403

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha