حەسەن هانیزادە، کارناسی سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە بڕیارنامەی شۆڕای حوکام لە دژی ئێران، وتی: ئەو بڕیارە کە هەڵبەت بە دەنگێکی کەمەوە پەسند کرا، نیشاندەری هەڵوێست و لاگریی ناپڕۆفێشناڵ و تەواوی سیاسیی ئاژانسی هەمبەر بە چالاکیی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمیی ئێرانە. وتیشی: ئەگەرچی ئێران لە بنەڕەتەوە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردووە، بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلی NPT جووڵاوەتەوە و هیچ جۆرە سەرپێچکارییەکی لە ماوەی چالاکیی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکییدا نەبووە و زۆربەی بەڕیوەبەرانی گشتیی پێشووی ئاژانس لە ڕاپۆرتەکانیاندا دانیان بە پابەندیی ئێراندا ناوە، ڕێک لە کاتێکدا کە ئێران دزەی کردۆتە دڵی ناوەندی هەواڵگریی ڕژیمی زایۆنی لە سەرزەوینەداگیرکراوەکاندا و دەستی بە سەر هەزاران بەڵگەی نهێنیدا گرتووە، ئاژانس پەیوەندی و دارەدەستبوونی خۆی بە ڕژیمی زایۆنی و دەزگا هەواڵگرییەکانی بە ئاشکرا سەلماند. ئەو کارناسەی بواری کارناسی سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بە ئاماژە بە گوشاری دەوڵەتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا بۆ پەسندکرانی بڕیاری شۆڕای حوکام و دەنگهێنانەوەی بە دەنگێکی کەم و لاواز، ڕاشیگەیاند: ئێران ئەگەرچی پابەندیی بە پرۆتۆکۆلی NPT ڕاگەیاندووە، بەڵام میکانیزمی تری لەبەر دەستە و لە بەرامبەر گوشارەکاندا، دەتوانێ گوشارگەلێکی زۆرتری وەک بڕیاری ئەمدواییەی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندن و بەهرەوەرگرتن لە سانتریفیوژی پێشکەوتەتر کە بڕیارە لە دامەزراوەی فۆردۆ کەڵکی لێ وەربگرێت، بخاتە سەر ئاژانس. حەسەن هانیزادە جەختی لەوەش کرد: لە ئەنجامدا، ئێران لە وەڵامی بڕیاری شۆڕای حوکمدا بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندن و کردنەوەی دامەزراوەی ئەتۆمیی زیاتر بە هاوتەریبیی ناوەندی فۆردۆ دەڕوات و ئەمانە بەشێکن لە بڕیارە تەواو شلگێڕانە و ستراتژییەکان لە لایەن ئێرانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتسازی و گوشارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی. ئەو کارناسە زیادیشی کرد: بەداخەوە ئاژانسی بە هەڵسوکەوتەکانی تا ئێستای نیسانی داوە کە دامەزراوەیەکی پڕۆفێشناڵ و تەکنیکی نییە، بەڵکوو وەک باڵێکی گوشار دژی وڵاتانی سەربەخۆی جیهان و خاوەن تەکنۆلۆژیای خۆجێی، کەڵکی لێ وەردەگیرێت، چونکە لە کاتێکدا کە ڕژیمی زایۆنی خاوەن 200 کڵاوەی ئەتۆمییە و بێ ئەوەی ئەندامی NPTـیش بێت، دەیان دامەزراوەی پیتاندنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان هەیە، بەڵام ئاژانسی هیچ کاردانەوەیەکی هەمبەر بەو ڕژیمە نییە و گوێی خۆی لێ خەواندووە.

کارناسی سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وتی: ئێران لە وەڵای بڕیاری دزە ئێرانیی نوێی شۆڕای حوکام، بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندن و کردنەوەی دامەزراوەی ئەتۆمیی زیاتر دەڕوات.
News ID 55395
Your Comment