AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٠ ١٢:٢٣

تلاڤیڤ بنکەیەکی گەورەی سەربازی لە سووریا دەکاتەوە

تلاڤیڤ بنکەیەکی گەورەی سەربازی لە سووریا دەکاتەوە

هەواڵنێرێکی سووری ئاشکرای کرد کە ڕژیمی زایۆنی خەریکی کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی زۆر گەورە لە ناو خاکی سووریادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، عەتا فەرحات هەواڵنێری سووری لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ڕژیمی زایۆنی دوای دەستدرێژیی بە سەر پارێزگاکانی قەنیترە و دەرعا لە ناو خاکی سووریا لە دیسامبێری ساڵی ڕابردووەوە، نزیک بە 10 بنکەی سەربازیی لە بەرزاییەکانی جەبەلولشەیخ تا هاوێری باشووری دەرعا کردۆتەوە.

فەرحات وتیشی: بەپێی وێنەگەلی مانگیلەیی، ڕژیمی زایۆنی خەریکی چێکردنی بنکەیەکی سەربازیی زۆر گەورە لە گوندی جیباتولخەشب لە نزیکیی سنووری ناوچەی پەیوەست بە ڕێککەوتنی 1974 ە و زایۆنییەکان بۆ ئەو مەبەستە ڕووبەرێکی بەرینی زەوینەکانی ناوچەی حەرەشیان خاپوور کردووە.

News ID 55351

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha