بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ئەبوومحەمەد جۆلانی سەرکردەی ئێستای سووریا، لەمدواییەدا هەوڵێکی بەربڵاوی داوە بۆ یەکپارچەکردنی ملیشیا تیرۆریستەکان لە ژێر ئاڵای وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە و بەڵام دژوازیی نێوان خود گرووپەکان، ئەم بڕیارە دژوار و نامومکین کردووە.
لەمناوە دەیان هەزار تیرۆریستی بیانی بەجێماوە لە شەڕ دژی بەشار ئەسەد و ڕووخانی دەسەڵاتەکەی، لە سووریا ماونەتەوە کە هەندێکیان پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ جۆلانی و تەحریرولشام هەیە و پێدەچێ ڕژیم جۆلانی بە پێدانی پلەی سەربازی، ژمارێک لەو تیرۆریستانە تەڤڵی وەزارەتی بەرگری بکات و ئەمە کاردانەوەیەکی زۆری ناوخۆیی و دەرەوەیی بەدواوە بووە.
تەڤڵبوونی ئەو تیرۆریستانە بە کەتیبەی 84ی ئەرتەشی سووریا لەمناوەدا جێی سەرنجە، بەتایبەت کە ئەو کەتیبەیە لە ناوچە کەنارئاوییەکان یان ناوچەی عەلەوی و درۆزییەکاندا جێگرە و ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە بایکۆتی کەمینەکاندا.
Your Comment