بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، گۆڤاری ئەمریکیی "ئیتێرسێپت" لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە بە گۆڕانی دەوڵەتی سووریا، ئەمریکا نایەوێ هێزی سەربازیی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدا کە بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پێنتاگۆن، سیاسەتی نوێی واشنتۆن هەمبەر بە دیمەشق، بە واتای کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی خاکی سووریا نابێت و لە ئێستادا نزیکەی 1000 سەربازی ئەمریکی لە سووریادا سەقامگیرن.
کارناسان لەوبارەیەوە بە "ئیتێرسێپت"ـیان ڕاگەیاندووە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە چەند بنکەی کەمی خۆی لە سووریا، بۆ ماوەیەک دەچێت کە دواکەوتووە، بەڵام ئەم کارە بۆ گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە ستراتژی و سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەدا زەروورییە.
ڕۆزماری کالانیک، بەڕیوەبەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە یەکەمایەتیی بەرگری، لەوبارەیەوە دەڵێ: زیاتر لە 1000 سەربازی ئەمریکی هێشتاش لە سووریادا گل دراونەتەوە و هیچ ڕاسپاردە یان خشتەبەندییەکی دیاری زەمانی بۆ گەڕانەوەیان لە ئارادا نییە. ئەو هێزانەی ئەمریکا میراتی شەڕ لە دژی داعشن، بەڵام داعش زیاتر لە 5 ساڵە شکستی هێناوە و هەموو پێگەکانی لەدەست داوە و ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە کە سەربازانی ئەمریکی بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
ئینجا کاتێک لە وتەبێژی پێنتاگۆنیان پرسیبوو کە "ئایا ئەمریکا دەیەوێ هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە یان نا؟"، پێنتاگۆن لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لە ئاڤریلی ڕابردوو بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریادا لە ماوەی مانگەکانی داهاتوو بۆ کەمتر لە 1000 سەربازی ئەمریکایی دادەبەزێت، بەڵام بە یەکجاری کۆتایی پێ نایەت.
بۆیە کالانیک لای وایە کە ترس لە سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش، دەمێکەیە بۆتە بیانوویەکی پتەو بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایی لە سووریا، بەڵام مێژووی نوێی ئەفغانستان هۆکارێکی ئاشکرایە بۆ ڕەتکردنەوەی پاگەندە هاوپەیوەندەکان بە پێویستیی ئەمریکا بە هێزی زەوینی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش.
بەڕیوەبەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە یەکەمایەتیی بەرگریدا وتیشی: بیانووی سەرەکیی ئەمریکا بۆ مانەوەی لە ئەفغانستان شیمانەی سەرهەڵدانەوەی دووبارەی تیرۆریزم لە لایەن ئەلقاعیدە یان داعش لەو وڵاتەدا بوو، بەڵام ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هیچکات نەکرایە ئامانجی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەفغانستان.
ڕۆزماری کالانیک لە کۆتاییدا جەختی کرد: مانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریادا، ئەوان دەخاتە بەر مەترسیی هێرشی تۆڵەئەستێنانە و تا ڕادەیەک وەک ئەوە وایە کە ئێمە بارمتەگەلێکمان ڕادەستی دوژمنانی ئەمریکا لە ناوچەدا کردبێت، و ئەوان هەر کات ویستیان لەو هێزانە بگرن و زیندانیان بکەن.
Your Comment