AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٦ ١٣:١٦

ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا لە دژی خۆی ڕەت کردەوە

ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا لە دژی خۆی ڕەت کردەوە

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوە و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، تۆمەتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بێ بنەما زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئەیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوە و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، تۆمەتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بێ بنەما زانی و وتی: ئەمریکا بۆ جارێکی تر بڕیاری داوە پێشگری بکات لە ڕۆڵ‌گێڕانی ئەنجومەنی ئاسایش و بە سازدانی تۆمەتی سیاسی و دژبەرانە لە دژی وڵاتانی تر، ڕای گشتیی لە ڕەنجی بێ‌وێنەی خەڵکی فەلەستین دوور خاتەوە.

ئەیرەوانی وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بۆ کۆتایی‌هێنان بە دەستدرێژیی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی غەزە و جێگربوونی ئاگربڕی خێرا و بێ مەرج و هەمیشەیی لە پێناو دابین‌کردنی پێداویستییە مرۆییەکانی خەڵکی فەلەستین هەنگاو هەڵبگرێت.

News ID 55302

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha