ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل ئەم ڕۆژانە هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی کۆمەڵکوی لە غەززە، ئەو ناوچەیەی گەمارۆ داوە لە قات و قڕی و برسێتی وەکوو ئامێری سیاسی کەڵکوەردەگرن، هاواری ویژدانی مرۆڤایەتی لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان بە شێوەی کەمپەینی ڕاستەقینە و فیزیکی لە قاڵبی پاپۆڕەکانی ئازادی دەبیسترێت.
لەم دواییەدا پاپۆڕێک کە 12 خۆخوازی ئاشتیخواز و چالاکی مافی مرۆڤ لە نەتەوە جیاوازەکانی ئەورووپا و جیهانەوە، بە ئامانجی شکاندنی گەماررۆی هەمەلایەنەی غەززە بەرەو ئەو ناوچە بەڕێ کەوتوون. لە نێوان ئەو کەسانەدا کەسایەتیگەلێکی بەرچاو وەکوو گرتا تونبرد چالاکی ژینگەپارێزی سویدی، لیام کانینگهام ئەکتەری ئیرلەندی، ڕیما حەسەن چالاکی مافی مرۆڤی بەڕەچەڵەک فەلەستینی و ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و چەندین نوێنەر و چالاکی مەدەنی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا، بڕازیل و تورکیا دەبینرێت.
کەشتی مادلین، نمانەیەک لە ناڕەزایەتی جیهانی بە بێدەنگی مەرگهێنەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر جەنایەتە جەنگییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلە. بەشداربووانی ئەو کەمپەینە ئاشتیییە، نەک مەترسی هێرشیان لەسەرە، بەڵکوو بەڕاستی گیانی خۆیان خستووەتە مەترسییەوە بۆ گەیاندنی دەنگی ستەملێکراوانی غەززە بە جیهان.
پێنج پەیامی گرینگی مادلین بە جیهان
1. بێداری ویژدانی جیهانی لە کاردانەوە بە گەمارۆی غەززە
2. پەیامی ئەخلاقی و مرۆیی پاپۆڕەکانی ئازادی
3. هەوڵە مەدەنییەکان وەکوو ئامێری خۆڕاگری نەرم
4. رەنگدانەوەی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و مێدیاکان
5. توانی نمانەیی هەمبەر بێدەنگی سیاسی
گرینگایەتی مادیلن؛ لە بەرەنگار بوونەوەی پڕۆژی ئاسایی کردنەوەی جەنایەتەکان تا دەفرایەتی بوون بە نموونە
نتانیاهۆ و گرووپە مێدیاییەکەی بە بەکارهێنانی ئامێری بانگەشەیی و پاڵپشتی بێ مەرجی هێزە ڕۆژاواییەکان، بەدوای ئاسایی کردنەوەی ئەو توندوتیژییەن. بە بەکارهێنانی وشەگەلێک وەکوو "بەرگری لە خۆ" وە بگرە تا بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و گێڕانەوەی لادەرانە؛ هەموو لە خزمەت پڕۆیەکەیە کە ئامانجی کەمڕەنگ کردنەوەی ڕاستییەکانی کارەساتی مرۆیی لە غەززە. لە ئەو گێرانەوەدا، قوربانیان وەکوو مەترسی ئەمنیەتی و منداڵانی شەهید وەکوو خەسارێک دەناسرێن.
بەڵام ئاستی بەربڵاوی وێنە بڵاو کراوەکان، شەهادەتی هەواڵنێرە سەربەخۆکان، شایەت حاڵان و بەڵگەکان، کەمپی ئاوارەکان و نەخۆشخانەکان لەمپەرن لەسەر ڕێگای ئەو ئاسایی کردنەوەدا.
ڕاستی ئەوەیە کە ئەگەرچی لەوانەیە ئەو پاپۆڕە نەتوانێت بگاتە غەززە یان بەرەوڕووی لەمپەری فیزیکی ببێتەوە، بەڵام پەیامەکەی پێش لە ئەوەی کە بگاتە کەناراوەکان، گەییشتووەتە دڵی ملیۆنان مرۆڤ. ئەو پەیامە هەمان تووی هیوا و بەرخۆدانە کە لە خاکی شەڕە مەدەنییەکانی داهاتوودا دەڕوێت.
Your Comment