بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی نێودەوڵەتی شاعیرانی هەساردە، ئیلهان سامی چومک، شاعیری کوردی تورکیا کە زیاتر لە 30 ساڵی تەمەنی لە زینداندا بووه، وەک یەکەمین براوەی خەڵاتی شیعری شاعیری ناسراوەی ئەمریکایی جەک هیرشمەن هەڵبژاردرا.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ئەم خەڵاتە، ژیانی سیاسی و لە زیندانبوونی 30ی ساڵەی ئیلهان سامی هۆکاری سەرەکیی هەڵبژاردرانی بۆ خەڵاتی جەک هیرشمەن لە نێوان بەشداربووانێکی زۆری وەک تیشانی دووشی، نووسەری هیندی و وێرسان شیر، شاعیری سومالیا-بەریتانیایی، بووە و بڕیارە ئەم خەڵاتە لە مانگی ژوونی ئەمساڵدا ئاراستەی ئەو شاعیرە کوردە بکرێت.
شایانی باسە خەڵاتی شێعری جەک هیرشمەن کە بڕیارە ئاراستەی نووسەرانێک بکرێت کە بەرهەمەکانیان ڕەنگدەرەوەی ئامانجگەلی دادپەروەری، ئاشتی و کەرامەتی مرۆیین، لە یەکەم خولیدا داوەریی خستبووە ئەستۆی فرانیسی کۆمب، ئاگنتا فالک هیرشمەن و هالمووشی شاندور، شاعیرانی ناسراوەی جیهانی.
Your Comment