بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەشەمین فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە پاش دەستنیشانکردنی براوەکانی ئەم خولە و ناساندنی شاری بانە بە پایتەختی هەڵپەڕکێی ئێران، شەوی ڕابردوو (هەینی) لە هۆڵی 12 هەزار کەسیی بانە، کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.
هەروەها لە ڕیوڕەسمی کۆتایی ئەم فیستیڤاڵە، هەموو گرووپە بەشداربووەکان بە شیوەی هێمایین، هەڵپەڕکێیەکی بەکۆمەڵیان ساز دا کە وەک دیمەنێک کە یەکگرتوویی فەرهەنگی و ڕەسەنایەتی ئایینی لە لایەن ئامادەبووانەوە پێشوازی لێ کرا.
Your Comment