AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٨ ١٤:١٩

مامۆستا واژی: خزمەت نەکردن بە زمان نکۆڵی لە ئایەتێکی خودایە

مامۆستا واژی: خزمەت نەکردن بە زمان نکۆڵی لە ئایەتێکی خودایە

مامسۆتا واژی ئاماژەی دایە سەر گرینگایەتی پاراستنی زمان و وتی: هەر کەسێک خزمەت بە زمانەکەی خۆی نەکات و بە زمانی خۆی نەخوێنێت و نەنووسێت، بێ گەمان نکۆڵی لە یەکێک لە ئایەتەکانی خودا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا محەمەد ئەمین واژی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار، ئاماژەی دایە سەر وەرگێڕانی جیاواز لە قورئانی پیرۆز بە زمانی کوردی و ڕایگەیاند: وەرگێڕانی مامۆستا هەژار زۆر بەبایەخە و ئەگەر ئەو شاعێرە پەیبەرزە دوای وەرگێڕانی قورئاب، ژیانی درێژەی هەبا و جارێکی دیکە لێکی بدایەوە بێ گومان شاکارێکی دیکەی دەخولقاند.

مامۆستا واژی مامۆستا هەژاری کەسێکی کاریگەر لە دەوڵەمەند بوونەوەی زیاتری زمانی کوردی وەسف کرد و وتی: ئەوان لە حوجرە پەروەردە کراون و لەژێر کاریگەری سەیفولقوزات بووە.

ناوبراو مامۆستا هەژاری کەساێکی بەناوبانگ وەسف کرد کە زەروورییە نووسەرانی کورد زیاتر لە ڕابردوو ئاسەوار و پێگەی ئەو کەڵە پیاوە لێک بدەنەوە.


مامۆستا واژی لە کۆتاییدا بە خوێندنەوەی ئایەتێک لە قورئان هاوپەیوەند بە گرینگایەتی پاراستنی زمان، جەختی کرد: هەر کەسێک کە خزمەتی زمانەکەی خۆی نەکات و بە زمانی خۆی نەخوێنێت و نەنووسێت، بێ گومان یەکێک لە ئایەتەکانی خودای نکۆڵی کردووە.

News ID 55214

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha