AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٧ ١١:١٣

دەستپێکی ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە شاری سنە

دەستپێکی ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە شاری سنە

بە ئامەدەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی، ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە شاری سنە دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەمە 7ی جۆزەردان لە زانکۆی کوردستان ڕێوڕەسمی کرانەوەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بەڕێوەدەچێت.

بەرپرسی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "خەڵاتی قەڵەم هەژار" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند: "ئەم فێستیڤاڵە پرۆگرامێکە کە لەلایەن زانکۆی کوردستانەوە ڕێکخراوە و پردێکە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیری و هونەر و ئەدەب".

یادگار کەریمی ئاماژەی بەوەدا: "ڕێکخەرانی ئەم خەڵاتە هەوڵدەدەن ڕێگایەک بۆ دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان نووسەراندا بکەنەوە".

ناوبراو ڕایگەیاند: هەوڵ درا ئەم مەراسیمە نەک هەر وەک ڕێزگرتن لە خزمەتە بێشومارەکانی مامۆستا هەژار وەک کەسایەتییەکی دیاری ئەدەبی کوردی بەڕێوەبچێت، بەڵکوو ئاسۆی نوێ بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی توێژینەوە لەو بوارەدا دەکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: خەڵاتی قەڵەمی هەژار نەک هەر یەکەم و گەورەترین خەڵاتی جیهانی کتێبی کوردییە، بەڵکوو گۆڕەپانێکە بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوە و بەرهەمی نایاب لە هەموو بوارەکانی زانستە مرۆییەکاندا.

هەروەها میوانانی پارێزگا جیاجیاکانی وڵات و هەرێمی کوردستانیش لەوانە "هەڤاڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوون.

News ID 55196

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha