بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 7ی جۆزەردان، شەشەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەڵپەڕکێ بانە دەستیپێکرد.
دوو گرووپ لە وڵاتانی دراوسێ ئێران بەشداری فستیڤاڵەکەن، گروپێک لە تیپی هونەرە جوانەکانی شاری دهۆک و گروپێک لە تورکیا هەڵبژێردراون.
بۆ قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵەکە دە بەرهەمی ناوخۆیی و دوو بەرهەمی بیانی هەڵبژێردراون و لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکەدا وۆرک شۆپ و پانێڵی پەروەردەیی و زانستی بەڕێوەدەچن.
گرووپە ناوخۆییەکانی ئیلامیان ئیلام، کوردستان بانە، داڵاهۆ تاران، چیا سەقز، چیکسای خوراسان، ڕۆژمە ڕێگێ وار ورمێ، پشتوێن شێل سنە، گۆڤەند ورمێ، دانێکێش مەریوان، هەتاوی مەهاباد و گرووپە بیانییەکانی تیپی دهۆک و جۆلەمێرگ ، بەشداری ئەم فستیڤاڵەن.
Your Comment