بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ نەوزەر نێعمەتی جێگری هێزی زەوینی ئەرتەش لە میانەی سەردانی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری و وەفدی یاوەری لە قەرارگای ئۆپەراسیۆنیی لەشکەری 88 و تیپی 188ی زرێی نزاجا، وتی: ئەوڕۆکە هێزی زەوینی ئەرتەش بەپێی زەروورەت و هەنگاونانە سەرمایەدانەری، تەرکیزی خستۆتە سەر دوا تەکنۆلۆژیا و دەسکەوتەکان لە بواری سەربازی و بەرگریی وەک درۆنی ورد، درۆن، جیهازاتی بێ فرۆکەوان و زیرەکی دەسکرد.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە سێ سیستەمی درۆنیی ڕادەستکراو بە ڕێکخراوی ڕەزمی هێزی زەوینی ئەرتەش کرد و وتیشی: درۆنی ئەستوونیفڕی هوما بە بەرزایی فڕینی زیاتر لە 12000 پایی، توانای بەهرەمەندی لە شەوبینی، ناپێویستی بە باندی فڕین، دەتوانێ هەموو جۆرە ڕاسپاردەیەکی ناسکاری لە هەلومەرجی شەڕی ئەلەکترۆنی بە سەرکەوتوویی ڕاپەڕێنێت.
سەرتیپ نێعمەتی زیادی کرد: درۆنی ئەستوونیفڕی چاودێری نزاجا، درۆنێکی سووکە کە بە بەهرەمندی لە توانستی شەووڕۆژبینی، توانایی دۆزینەوەی وردبینانەی پێگەی ئامانج و فڕین تا بەرزایی 6000 پایی، توانای ڕاپەڕاندنی هەموو جۆرە ڕاسپاردەیەکی ناسکاریی لە هەلومەرجی شەڕی ئەلەکترۆنیی هەیە.
جێگری هێزی زەوینی ئەرتەش لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: سیستەمی کواد FPVی وێرانگەری شاهینی 1 کە سیستەمێکی نوێ و مۆدێڕنە لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕەکانی داهاتوو، هەڵگری تایبەیمەندیی بەرچاوی بەردەوامیی فڕین، بڕەوی ئۆپەراسیۆنی و بەرزایی فڕینی گونجاو لەگەڵ هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێکە و دەتوانێ بە خێرایی زۆر هەموو ئامانجە پاوەجێ و بزۆکەکانی دوژمن بکاتە ئامانج.
Your Comment