بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیوڕەسمی خەڵاتکرانی 20 گەورە زانای ئێران و پێدرانی هێمای عەلامە تەباتەبایی وەک گرنگترین خەڵاتی زانستیی ئێران، بە ئامادەبوونی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، فاتمە موهاجێرانی وتەبێژی دەوڵەت، حەسەن ئەفشین جێگری زانستی، تەکنۆلۆژیا و ئابووریی زانستتەوەری سەرۆک کۆمار و چەندین بەرپرسی باڵای وڵات، لە ناوەندی کۆڕبەندەکانی دەنگ و ڕەنگی ئێران بەڕیوەچوو.
لەو ڕیوڕەسمەدا دوکتۆر عەبدوڵڵا سەلیمی مامۆستای کیمیای زانکۆی کوردستان و دوکتۆر حەسەن بێورانی مامۆستای ئەندازیاریی کارەبا و بەڕیوەبەریی ناوەندنی توێژینەوەی وردەڕایەڵ و تۆڕە زیرەکە ئەلەکترۆنییەکانی زانکۆی کوردستان، دوو مامۆستای کوردی خەڵاتکراو لە ڕیزی گەورە زانایانی ئێرانی بوون.
Your Comment