AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١ ٠٩:٥٣

پێشکەشکاری ناسراوەی تورکیا بۆ مێهر؛

کارخانەکەم بۆ غەزە فرۆشت؛ ئێران فەرهەنگێکی دەوڵەمەند و ژنانێکی چالاکی هەیە

کارخانەکەم بۆ غەزە فرۆشت؛ ئێران فەرهەنگێکی دەوڵەمەند و ژنانێکی چالاکی هەیە

پێشکەشکاری ناسراوەی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی تورکیا، وێرای نرخاندنی فەرهەنگی دەوڵەمەند و ڕۆڵی کارامەی ژنانی ئێرانی، وتی: میدیاکانی ڕۆژئاوا و زایۆنی هەوڵ دەدەن ڕوویەکی جیاواز و هەڵە لەم وڵاتە نمایش بدەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئاکباڵ گورپێنار پێشکەشکاری ناسراوەی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی تورکیا، وەک نووسەرێکی لێهاتوو لەپێناو لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان، لەمدواییەدا سەردانی ئێرانی کرد. گورپێنار لەبارەی ئەزموونەکانی لەم سەفەرە بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: دوو ڕۆژی تەواو تاران گەڕام و سەردانی پیشانگای کتێنم کرد و لە پەناشەوە چوومە کۆشکی گوڵستان و مۆزەخانەی فەڕەش و چێژێکی زۆرم لە جوانییەکانی ئێران و دەوڵەمەندیی زمانی فارسی وەرگرت و بەو ئەنجامە گەیشتم کە بەداخەوە میدیا ڕۆژئاوایی و زایۆنییەکان وێنایەکی درۆیین و هەڵە و تۆقێنەریان لە ئێران نمایش داوە. لە کاتێکدا کە دەمدی ژنانی ئێران چەندە چالاکن و چەند بە ئازادی دەژین.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵی ڕۆژئاواییەکان بۆ پێشگری لە گەشتیاری بۆ ئێران تا ڕادەیەک بە قازانجی ئێران و خەڵکی ئێران بووە و بۆتە هۆی پارێزراوبوونی جوانێتی هونەری و فەرهەنگیی ئێران، وتیشی: بۆ وێنە گەمارۆی غەزەش بە جۆرێک بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکی فەلەستین زیاتر داکۆکی لە بڕوا و ورەی بەرخۆدانیان بکەن. چونکە لە سەردەمێکدا کە جیهان بەرەو پیسی و ناحەزی دەڕوات، ئێران جوانییەکانی پاراستووە و ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە کە نیشانی بدات، چ فەرهەنگێکی دەوڵەمەندی هەیە.

ئەم پێشکەشکارە تورکە سەبارەت بە هۆکاری نەبوونی هاوڕیزیی جیهانی ئیسلام لە پرسی فەلەستیندا، ڕایگەیاند: ئەوڕۆکە ڕۆژئاوا بە پاگەندەی ئازادی و مۆدێرنیتە، بۆتە هۆی سڕانەوەی هەستی یەکگرتوویی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی. بۆ وێنە لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیددا، دەگێڕنەوە کە چۆن منداڵان بەرەو مزگەوتەکان هەڵدەهاتن بۆ ئەوەی لە نوێژ بەجێ نەمێنن و لە وڵامی زایۆنییەکان دەیانوت، "هاکا چەند چرکەی تر مردین و فریای نوێژەکەمان نەکەوتین"، کەچی عوسمانی دواجار بەدەستی بزووتنەوەی گەنجان ڕووخا. ئەمە واتە دوژمنان دەمێکەیە هەوڵی بە چەواشەبردنی گەنجانی ئێمە دەدەن و بۆ ئەو کارە لە بڕوا و ئیمانی خەڵکەوە دەستیان پێ کردووە.

ئاکباڵ گورپێنار بە ئاماژە بە فرۆشتنی کارخانەکەی بۆ یارمەتی بە خەڵکی غەزە و هەروەها ڕەوانەکردنی بەشێک لە داهاتەکانی بۆ خەڵکی گەمارۆدراوی ئەو کەرتە، ڕاشیگەیاند: دیارە دەستگرتنی چەوساوان و یەتیمان ئەرکێکی ئاسمانییە. بەلام ڕۆژئاوا کۆیلەیێتیی شەیتان بە ئازادی دەزانێت و مافی مرۆڤ و دیموکراسی بە جۆرێک ئاراستە دەکات، وەک بڵێی تەنیا تایبەت بە خۆیانە. بۆیە لە ڕۆژئاوا بۆ مەرگی منداڵێکی سپێ‌پیست خۆپیشاندان دەکەن و بۆ مەرگی زیاتر لە 50 هەزار دانیشتووی غەزە، هیچ کاردانەوەیەک نیشان نادەن. بە گشتی خەڵکی موسڵمان هوشیارن و نابێ هەڵوێستی دەوڵەتان لەگەڵ خەڵکی بەیەک بزانین و ئەوی پەسیڤە، دەوڵەتانی ئیسلامییە و نەک خەڵکی موسڵمان.

ناوبراو بەیتولموقەدەس و غەزەی بە یەکسان زانی و پاراستنی هەر دوویانی بە ئەرکی سەر شانی موسڵمانان زانی و سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ یارمەتی‌گەیاندن بە خەڵکی غەزە و نۆژەن‌کردنەوەی وێرانییەکان دوا و وتی: پاش 7ی ئاکتەوبر پارەیەکی زۆرمان لە ڕێگەی نمایشدانی یانەی خۆمەوە و لە ڕێگەی پرۆگرامە تەلەڤیزیۆنییەکان کۆکردەوە و ناردمان بۆ خەڵکی غەزە.

News ID 55121

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha