بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە فڕۆکەخانەی سنە لە میانی سەفەرێکی بۆ کوردستان، کە هەرسێ پارێزگاری دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە یاوەری بوون، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "زۆر خۆشحاڵین کە وەک وەفدێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتووە لە پارێزگارەکانی ئەم هەرێمە، هاتووینەتە کوردستان.
وتیشی: " بە یاوەری ژووری بازرگانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکان بەشداریی کۆبوونەوەی سنە دەبین”.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمە سێیەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی ئێران و هەرێمی کوردستانە، یەکەم کۆبوونەوە لە ورمێ بەڕێوەچوو، دووەم کۆبوونەوە لە هەولێر بوو، ئێستاش کۆبوونەوەی سێیەم بە شانازییەوە لە پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچێت.
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت:"بەناوی شاندی هەرێمی کوردستان و سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانە و ژوورە بازرگانییانەی کە ئامادەی ئەم کۆبوونەوەیەن، سوپاسی پارێزگاری کوردستان دەکەین بۆ ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەدڵنیاییەوە ئەم کۆبوونەوەیە بۆ هەردوولا سوودی هەبووە و دەتوانین سوود لە ئەزموونەکانی یەکتریش وەربگرین.
Your Comment