بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی چوارشەممە هەزاران هاووڵاتی لە شاری دیاربەکر بەمەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران کۆبوونەوە.
ئەم چالاکییە لەسەر دەستپێشخەری کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی شۆڕشگێڕ (DİSK)، کۆنفیدراسیۆنی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی (KESK)، یەکێتی ژوورەکانی ئەندازیاران و تەلارسازەکانی تورکیا (TMMOB)، ژووری پزیشکانی ئادەم ڕێکخرابوو.
دروشمی ئەمساڵ: "لەپێناو ئازادیی کار و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی، لە یەکی ئایاردا لە گۆڕەپانەکانداین".
لەو ڕێوڕەسمەدا تونجێر بەکرخان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی کرێکاران، بیری ئەو کرێکارانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی سەربازیدا گیانیان لەدەست دا، عەزیز ئورال، ئەیوب ئەرگەن و شەمووس دورسونی هێنایەوە و وتی: ئەوان لە هاوسۆزی لەگەڵ خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد گیانی خۆیان لەدەست دا. بۆ نان و دادپەروەری، بۆ مافی کورد تێکۆشان و ئەمڕۆش لە نێو ئێمەدا نین. "بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە ڕێگاکەیان".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کرێکاران نەک هەر بەرهەم دەهێنن، بەڵکوو کۆمەڵگا جوانتر و مرۆڤدۆستانەتر دەکەن، وتی: لە دوژمنایەتی زمانی کوردییەوە تا پێشێلکردنی مافی خوێندکاران، لە هەر شوێنێک زوڵم و ستەم هەبووایە، ئێوە بەرەنگاری بوون.
دەشڵێت: "وەک سەرۆکی حزب جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین لە تەنیشتتان بوەستین.
لە زمانی ئۆجەلانیشەوە وتی: ئەرکی ئێمە چارەسەریی پرسی کوردە
Your Comment