AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣٠ ٠٧:٥٠

بەقایی: ئاشتی سەقامگیر لە گفتوگۆی ڕاستبێژانەی نێوان گەلان دێتە دی

بەقایی: ئاشتی سەقامگیر لە گفتوگۆی ڕاستبێژانەی نێوان گەلان دێتە دی

ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە دەسپێکی خولی دووهەمی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئاشتی سەقامگیر لە گفتوگۆی ڕاستبێژانەی نێوان گەلان دێتە دی، نە لە سەپاندن و زۆرەملێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئاماژە بە دەسپێکی خولی دووهەمی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شاری ڕۆما نووسی: ئاشتی سەقامگیر لە گفتوگۆی ڕاستبێژانەی نێوان گەلان دێتە دی، نە لە سەپاندن و زۆرەملێ.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ دووهەمین خولی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا بە ناوبژیوانی وەزیری دەرەوەی عومان، سەید بەدر بوسەعیدی لە شاری مێژوویی ڕۆما ئەنجام دەدرێت.

بەقایی درێژەی دا: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام نیازپاکی و ڕوانگەی بەرپرسیارانە، بەڵێنی خۆ بە دیپلۆماسی وەکوو شێوەیەکی شارستانیانە بۆ چارەسەری پرسەکان، بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی باڵای گەلی ئێران، نیشان داوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: لە هەمان کاتیشدا دەزانین ڕێگای بەردەممان هەموار نییە. بە چاوێکی کراوە و کۆڵەبارێک لە ئەزموونی ڕابردووەوە، هەنگاو هەڵدێنین.

News ID 54682

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha