ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەربازانی ئیسرائیلی لەچەند کاتژمیری رابردوودا بۆ چەند جاری بەردەوام باڵەخانەکانی شاری ڕەفەحیان لە باشووری کەرتی غەززە بوردمان کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕکەرەکانی ئیسرائیلیش مزگەوتێکیان لە ناوەندی شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە بوردمان کرد.
جگە لە ئەوە داگیرکرانی ئیسرائیلی، هێرشی تۆپخانەییشیان کردە سەر کەمپی نەسیرات هەڵکەوتوو لە ناوەندی کەرتی غەززە.
ئیسرائیل لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر غەززە، ناوچەیەکی لە ڕۆژاوای خان یونس کردە ئامانج کە بووە هۆی شەهید بوونی لانیکەم 9 کەس و برینداربوونی چەند کەسی دیکە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە دەرکەوتووە کە هێزە فریاکەوتنەکان تەرمی شەهیدێک لە ژێر داروپەردووی ماڵەکان دەکێشنە دەرەوە.
Your Comment